سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختى ئێران و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه
له‌سه‌ره‌تادا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆك بارزانی كرد و گووتی ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووی و رۆشنبیری و ئایینی دێرین له‌نێوانماندا هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه لێی كراوه كرد و گووتی ئێمه هیچ كات ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئێران له‌بیر ناكه‌ین كه له‌كاتی خه‌باتماندا له دژی رژێمی سه‌دام، پێشكه‌شی كردووین.
دواتر ده‌رگای پرسیاكردنی په‌یامنێران كرایه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی گووتی: په‌یوه‌ندی نێوانمان زۆر باشه و ساڵانه به پڕی چوار ملیار دۆلار ئاڵۆگۆری بازرگانی له‌نێوانماندا هه‌یه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره پێشه‌وه ببه‌ین.
دواتر له وه‌ڵامی پرسایرێكدا له‌باره‌ی گرژیه‌كانی سه‌ر سنوور، سه‌رۆكی بارزانی گووتی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران قۆناغێكی نوێی ئه‌منی به‌خۆه‌یه‌وه ده‌بینێت و له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی سه‌رۆك بارزانی گووتی: ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی دێرنمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌رۆك بارزانی گووتی: له‌و باوه‌ره‌دا نینه كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ پێشلكارییه‌كی ئه‌منی له عێراقدا رووبدات و له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی شازده هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش، سه‌رۆكی كوردستان گووتی: هیچ زانیارییه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نیه، به‌ڵام دانووستانه‌كان له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هه‌ندێك راهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامی هه‌یه و تاكو ئێستاش هه‌ردوو لایه‌ن نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن.
له پرسیارێكی كوردستان تیڤیشدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆك بارزانی گووتی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه زۆر ئیجابی بوو و زۆر شتی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه و گفتوگۆمان له‌باره‌یه‌وه كرد.
له‌پرسیارێكیشدا له باره‌ی رۆڵ و كه‌سیایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی گووتی: ئێمه سه‌رۆك بارزانی به سیاسیه‌كی دیاری عێراق داده‌نێن و به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌نێوانماندا هه‌یه و پرسی پێده‌كه‌ین و دڵنیاشین لێی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گرنگیشی له عێراقدا هه‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
