روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان قۆناغ به‌قوناغ ده‌هێنرێنه‌وه هه‌رێم
فوئاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌وه‌شی بۆ PUKmedia رونكرده‌وه كه پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان نزیكه‌ی 400 روفات له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراوه‌نه‌ته‌وه، له تشرینی یه‌كه‌میشدا ئه‌و ژماره روفاته‌ی تر دۆزراوه‌نه‌ته‌وه، وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و روفاتانه‌ی له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی ناوچه‌ی مه‌هاریدا دۆزراوه‌نه‌ته‌وه 730 روفاته‌و سه‌رجه‌م روفاته‌كانیش به‌پێی ئه‌و كه‌لوپه‌لو پێناسی باری شارستانیانه‌ی له گۆڕه‌كاندا دۆزراوه‌نه‌ته‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كه كوردن.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان 205 روفات گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ئێستاشدا له پزیشكی دادوه‌ریی هه‌ولێر پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه تا هه‌موو ئه‌و روفاتانه‌ی دیكه نه‌هێنرێنه‌وه كوردستان و نمونه‌ی ئێسكه‌كانیان وه‌رنه‌گیرێت و به‌راورد نه‌كرێت له‌گه‌ڵ خوێنی كه‌سوكاره‌كه‌یاندا روفاته‌كان به‌خاك ناسپێردرێن.
سه‌باره‌ت به‌بونی جێگای تایبه‌ت به‌جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م روفاته‌كان وتی: جێگای تایبه‌ت بۆ ئه‌و روفاتانه له پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر دیاریكراوه.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی له ناوچه بیابیانه‌كاندادۆزراونه‌ته‌وه 85% كوردن، به‌پێی یاسای ژماره 5ی ساڵی 2006یش دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و پاراستنیان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقدایه، به‌ڵام له ئێستادا هه‌مئاهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌نێوان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و مافی مرۆڤی عیراقدا هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به شێوه‌ی ته‌نسیب له‌و ناوچانه كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و تیمه تایبه‌ته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دروستده‌كرێن.
