هه‌رێمی كوردستان دووره له مه‌ترسی بومه‌له‌رزه
حه‌سه‌ن وه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه له هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی هه‌كاری له توركیای هه‌ژاند، ئه‌وه‌ش وایكرد كه له هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ بكرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیه و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وتۆته سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی باكوری كوردستان ده‌گرنه‌وه هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ستكردن به بومه‌له‌رزه له هه‌ندێك شارۆچكه‌ی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه رایگه‌یاند: به‌هێزی گوڕی بومه‌له‌رزه‌كان له ناوچه‌ی هه‌كاری و وان، واده‌كات كه له هه‌ندێك شاری هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ بكرێت.
حه‌سه‌ن وه‌هاب هاووڵاتیانیشی دڵنیاكرده‌وه كه ئه‌و بومه‌له‌رزانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نابێت و هه‌رێمی كوردستان دووره له هێڵی بومه‌له‌رزه‌وه.
