ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان: له باره‌ی چاره‌نووسی (لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن حه‌مه ره‌حیم) راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە
بێگومان ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و چاوکراوه‌یی و گیانفیدایی، هێزه‌کانی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و پێشمه‌رگه و پۆلیسی ئه‌م هه‌رێمه‌ن. له‌م پرۆسه‌یه‌شدا ئاژانسه‌که‌مان به شانازیه‌وه ئه‌رکێکی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه و له پێناو سه‌قامگیری و ئارامیی هه‌رێمیش به سه‌دان ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندی ئاژانسه‌که‌مان گیانیان به‌خت کردووه.
له جه‌نگی دژی تیرۆریستان‌دا زۆرێک له ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی ئاژانسه‌که‌مان له به‌ره‌ی پێشه‌وه بوونه و هه‌ولیان داوه هه‌ره‌شه‌کان به‌ر له گه‌یشتنی بۆ ناو هه‌رێم کپ بکه‌ن، له‌و پێناوه‌شدا ئه‌م رۆله ئازایانه‌ی گه‌له‌که‌مان خۆیان کردۆته قه‌لغانی پاراستنی سه‌رومالی هاولاتیانمان.
له میانه‌ی ئه‌رکێکی ئاسایی له‌م چه‌شنه‌دا له رێکه‌وتی 10/4/2011 ، ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی ئاژانسه‌که‌مان به ناوی( لیوا بهختیارحهسهن حه‌مه ره‌حیم) ناسراو به (به‌ختیار نه‌جه‌فی) به هاورێیه‌تی دوو له دۆستانی به ناوه‌کانی( عه‌بدولقادر عه‌بدوللا خضر) و (ناظم رمضان جمعه) سه‌ردانی ناوچه‌یه‌کی باکوری موسڵ ده‌کات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌که‌وێته بۆسه‌یه‌کی تیرۆریستانی سه‌ر به به‌ناو ده‌وله‌تی عێراقی ئیسلامی - ئه‌لقائیده (دولة العراق الأسلامية- القاعدة) و بۆ شوێنێکی نادیار ده‌رفێندرێن. له دوای ماوه‌یه‌ک هه‌ردوو هاورێی کاکه به‌ختیار شه‌هید ده‌کرێن و ته‌رمه‌کانیان له ناوچه‌یه‌کی نزیک موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵام چاره‌نووسی کاک به‌ختیار دیار نه‌بوو، بۆیه ئاژانسه‌که‌مان له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا گشت تواناکانی خسته گه‌ر بۆ زانینی چاره‌نووسی و به ده‌یان کرداری تایبه‌تیش ئه‌نجام دران بۆ گه‌یه‌شتن به سه‌ره‌داوه‌کان، به‌لام چاره‌نووسی به نادیاری مابوویه. ئێستا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا (ده‌زگای فورقانی) راگه‌یاندنی گروپی تیرۆریستیی ئاماژه پێکراو له چه‌ندین سایتی ئینته‌رنێتیدا گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییان بڵاو کردۆته‌وه که تیایدا وا نیشاندراوه که کاکه به‌ختیار شه‌هید ده‌که‌ن. پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیه له وانه‌یه کاتی ده‌وێت و پێویستی به به‌دوادا چوونی زیاتره، به‌ڵام له دۆخێکی وادا و گه‌ر گرته‌که راست بێت، ئێمه وێرای ده‌ربرینی خه‌مباریمان بۆ له ده‌ستدانی تێکۆشه‌رێکی ماندوونه‌ناسی ئاژانسه‌که‌مان، که رۆلێکی به‌رچاوی له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم هه‌بووه،رایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م تیرۆریستانه و هاوکارانیان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کرداره‌یان له ئه‌ستۆ ده‌گرن و له هه‌وله‌کانمان به‌رده‌ام ده‌بین، چ بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی کاکه به‌ختیار و چ به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی که به‌شداریان له‌م تاوانه‌دا کردووه. ئه‌م رووداوه‌ش نه‌ک هه‌ر له ئه‌رکی پیرۆزی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم سڵمان ناکاته‌وه، به‌ڵکوو زیاتر هانمان ده‌دات تا سه‌رچاوه‌کانی تیرۆر و هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هه‌رێم له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بن، وشک بکه‌ین و ئۆقره له تیرۆریستان ببڕین.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
17/10/2011
