بناری قه‌ندیل به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت
ره‌ئوف محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌نجومه‌نی گوندی خره‌ندۆڵ - ی بناری قه‌ندیل، به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌یان دۆنم زه‌وی كه به به‌رهه‌می كشتوكاڵی داچێندراون به‌بێ خزمه‌ت جێهێڵدراون، ده‌یان خێزانی ره‌وه‌ندیش به‌خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانییانه‌وه ناوچه كوێستانه‌كانیان چۆڵكردووه.
وتیشی: بناری قه‌ندیل كه له ساڵانی رابردودا تا دره‌نگانی ساڵ سه‌رچاوه‌ی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتی گوندنشینان بوو، له‌ئێستادا به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت و خه‌ریكه ئه‌و ناوچه گرنگه‌ی كوردستان‌مان له‌ده‌ستده‌چێت.
