سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و شاندی سیاسی هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و شاندی سیاسی هه‌رێم بۆ به‌غدا ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ده‌ستپێكی گرنگ وه‌سفكرد بۆ گوێگرتن له راپۆرتی شاندی سیاسی و تاوتوێكردنی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقی و ته‌ئكیدی له سه‌ر گرنگی پاراستنی یه‌كریزی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرده‌وه له ئاست مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
پاشان راپۆرتی شاندی سیاسی پێشكه‌ش به نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق به ئیجابی وه‌سفكرد . سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستخۆشیان له شانده سیاسیه‌كه كرد بۆ ئه‌و كار‌و چالاكیه باشانه‌ی كه له به‌غدا ئه‌نجامیان داوه . سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی داگرتنی ئاڵای كوردستانیش له قه‌زای خانه‌قین شانده‌كه روونیان كرده‌وه كه هیچ بڕیارێك به داگرتنی ئاڵای كوردستان له قه‌زاكه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌غدا ده‌رنه‌چووه ، به‌ڵكو به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دیاله گشتاندنێكیان به بێ ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ركردووه و ئه‌م ره‌فتاره‌ش له لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ره‌تكرایه‌وه و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه كه ئه‌و ئاڵایه به هیچ شێوه‌یه‌ك داناگیرێته‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و له به‌ر رۆشنایی راپۆرته‌كه‌ی شاندی سیاسی هه‌رێم بۆ به‌غدا و ته‌ئكیدكردنی ئه‌ندامانی شانده‌كه له سه‌ر ئاماده‌یی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڕیاردرا به :
1- چونی شاندێكی حكومی بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی فایله هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ.
2- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای سیاسی كه تیایدا نوێنه‌رانی هه‌رێم له گشت هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانیه‌وه پێك بێت .
3- به‌هێزكردنی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا.
4- دانانی دوو چاودێری سیاسی له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی كوردستان بۆ به‌دواداچوونی كار‌و ئه‌ركه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
