ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو به‌ئاسمانی بناری قه‌ندیل و ناحیه‌ی سیدهكاندا ده‌سوڕێنه‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ناحیه‌ی سیده‌كان و بناری قه‌ندیل به PUKmedia یان راگه‌یاند: فڕۆكه‌كان زۆر به نزمی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و تائێستاش هیچ بۆردومانێكیان نه‌كردووه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی سێ رۆژه ناوچه‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان و بناری قه‌ندیل بۆدومانیان به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام به هاتنی ئه‌و فڕۆكانه جارێكی تر ترس و نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی دروستبووه‌ته‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆردومان.
