ئۆكرانیا.. ره‌وه‌ندی كوردی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوریا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌پێكردنه كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك برا هاوده‌نگی یه‌كتر بوون و داوایانكرد باڵیۆزی سوریا ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت.
ره‌عد ته‌مۆ - ی برای شه‌هیدی ئازادی (مشعه‌ل ته‌مۆ) له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: خوێنی مشعه‌ل ته‌مۆ ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی ئازادی و برایه‌تی و ئازادی یه‌كجاره‌كیش نزیكه بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب و ئاماده‌ین روبارێك خوێن بده‌ین تا به كه‌ناری ئازادی ده‌گه‌ین و ئاڵای كوردستانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه نێو خانه‌واده‌كه‌مان و خۆری رزگاریش له‌م تاریكییه‌دا هه‌ر هه‌ڵدێت.
