پەكەكە: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 15 سەربازی توركی كوژراون

پەكەكە: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 15 سەربازی توركی كوژراون
وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازی پەكەكە، راگەیاند، لەروبەڕوبونەوەی چەند رۆژی رابردودا لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لەناوچە جیاجیاكانی ئامەد و دێرسیم و هەكاری، زیاتر لە 15 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

دۆزدار حەمۆ وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل بە NRT راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردودا گەریلاكانی پەكەكە لەچەند رووبەڕوبونەوەیەكدا لەگەڵ سوپای توركیا لەناوچەكانی دێرسیم و شرناخ و ئامەد و هەكاری چەند سەربازێكی توركیان كوشتوە و زەرەرو زیانێكی زۆریان بەسوپای توركیا گەیاندوە، چەند گەریلایەكی پەكەكەیش كوژراون.

لەدێرسیم دوای كەوتنە كەمینێكی گەریلاكانی پەكەكەوە، قافڵەیەكی سوپای توركی رووبەڕوی گەریلاكانی پەكەكە دەبنەوە لەئەنجامدا 8 سەربازی توركی دەكوژرێن، هەر رۆژێك دوای ئەو روداوە لەهەكاری سێ‌ سەربازی توركی دەكوژرێن.

وتەبێژەكەی هەپەگە وتیشی، لەچەند ناوچەیەكی جیاجیا لەدوگۆبایەزید و شرناخ و ئامەد 7 سەربازی توركی بەدەستی گەریلاكانی پەكەكە كوژران.
Top