مالکی: جێبەجێكردنی مادەی 140 لەدەست سەرۆك كۆمارە
یاسین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌زیری پێشوی ده‌وڵه‌ت له حکومه‌تی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له وت‌و وێژهکانماندا باسی زۆر شتمان کرد به‌ڵام تێشکێکی زۆرمان خسته سه‌ر که‌رکوک که به‌نده 140 ده‌بێت زو به‌زو یه‌کلایی بکرێته‌وه ، به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وهڵامداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موماندا وتی به‌ندی 140 له لای ئێمه نه‌ماوه و ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه و به ئه‌وان ته‌نها چاره‌سه‌ر ناکرێ و ووت ئه‌وه هه‌رچیه‌ک هه‌بێ براوه‌ته لای جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌وا قسه بکه‌ن بۆ جێ به جێ کردنی.
-VOA
