فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گوندی بوزێنه له ناوچه‌ی خواكورك به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 9-10 ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا كوێستانه‌كانی (لۆلان و خنێره) و ناوچه‌ی خواكوركیان له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆردومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و بۆردومانه نزیكه‌ی نیو سه‌عات به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی ناوچه سنوری و گوند‌و كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانیان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه‌و ده‌یان خێزانیش ئاواره‌بوون و گونده‌كانیان چۆڵكردووه.
