یه‌كێتی هاورده وناردنكارانی كوردستان و میلانۆ پرتۆكۆڵی هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌روَكى یه‌كێتى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند:\"مه‌به‌ست له‌وگه‌شته به‌شداریكردن بووه له پێشانگایه‌كى بازرگانى تایبه‌ت به بوارى بیناسازى كه له‌شارى میلانوَى ولاَتى ئیتاڵیا كرایه‌وه، تاوه‌كو كوَمپانیا كوردستانى و ئیتاڵیه‌كان له یه‌كتر نزیك بكه‌ینه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه \""له پێشانگاكه‌شدا هه‌وڵ درا كه ره‌وشى كوردستان له رووى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و ئاستى ئابووریه‌وه زیاتر بخه‌ینه‌روو تاوه‌كو كوَمپانیا ئیتاڵى و ئه‌ورووپیه‌كان هان بده‌ین به‌به‌شداریكردنیان له‌بوارى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و وه‌گه‌رخستنى سه‌رمایه‌كان له ناوچه‌كه‌دا\"".
لای خوَیه‌وه كلاودیوَ روَتى سه‌روَكى یه‌كێتى هاورده و ناردنكارانى میلانوَ رایگه‌یاند:\""ئه‌م پروَتوَكوَله هه‌نگاوێكى گرنگه بوَ زیاتر به‌ستنه‌وه‌ى كوَمپانیا كوردستانى و ئیتالیه‌كان و هه‌ماهه‌نكى كردن له رووى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا\"". "
