بەدەپە: لەماوەی دوو ساڵدا حه‌وت هه‌زار و 748 کەس دەستگیركراوه‌

بەدەپە: لەماوەی دوو ساڵدا حه‌وت هه‌زار و 748 کەس دەستگیركراوه‌
لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو پارتی ئاشتی و دیموکراسی ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەئەندام و دۆست و لایەنگری ئەوانن و بەناوی کەجەکەوە دەستگیرکراون، مەرال دانش دەڵێت لە ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ تائێستا حەوت ھەزار و حەوت سەد و چل و ھەشت کەس دەستبەسەر کراون.

مەرال دانیش کە بەرپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و جێگری سەرۆکی بەدەپەیە دەڵێت، \" لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا (چوار ھەزار و 148) کەس دەستبەسەرکراون و ھەزار و پێنج سەد و چل و ھەشت کەسیش دەستگیرکراون.

هه‌روه‌ها وتی، لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیەی لەدژی ئەندامانەی ئێمەدا بەڕێوە دەچێت ٢ سەرۆکی ئەنجومەن ٤ جێگری سەرۆک ئەنجومەن و ٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ١٠ شارەوانی و ٨ جێگری سەرۆکی شارەوانی و ٢ جێگری شارەوانی تر لە ٢٣ ئەیلول ھەتائێستا لەئیزمیر و ٣٠ بەڕێوەبەری تری پارته‌كه‌مان دەستگیرکراون.


مەرال دانش زیاتر دەڵێت، لە ٢٢ی ئەیلول لەشەرناخ ٣ سەرۆک شارەوانی و ٤٧ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون لە ٢و٣ی ئەم مانگە لەئامەد یەک ژمێریاری گشتی ٢ ئەندامی بەدەڵە ١ جێگری ھەڤسەرۆکی گشتی بەدەپە و ٥ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی شار و ١ جێگری سەرۆکی شار وئەندامێكی ئەنجومەنی شار و دەستگیرکراون، ماڵپه‌ڕی (فورات نیوز) گواستیه‌وه‌.

بەرپرسەکەی ڵارتی ئاشتی دیموکراسی ئاماری شاری دێرکیشی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە لە٣ی ئەم مانگە شارەوانی دێرک و ٧ ئەندامی تری ئەنجومەنی بەدەپە سەرۆکی ١٤ ناوچان ١٣ بەڕێوەبەری شار ٩ بەڕێوەبەری تر لەئەستەمبوڵ دەستگیرکراون لەئامەدیش ١١٥ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستبەسەرکراون و لەمێرسینیش ١٢٠ کەس دەستبەسەرکراون ٥٤کەس لەئێستادا دەستبەسەرن.

و له‌لایه‌كی تر 4 به‌رێوه‌به‌ری شار و ئەندامێكی ئەنجومەنی ڵارته‌كه‌مان و ٢ سەرۆکی ناوچەیی بەدەپە و ٢٠ کەسی تر دەستگیرکراون، لەتەتوانیش ١١ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون.

هه‌روه‌ها موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕەتیکردەوە کەئەوانه‌ ئەندامی کەجەکە بن و داوای ئازادکردنیانی کردن.

-PNA"
Top