به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كنه و پشكنین و دیراساتى زانستى له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى كوردستان ، ئه‌مرِۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به ئاماده‌بوونى د.دیمونى دساتى كونسوڵى گشتى ئیتالیا له‌هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شاندێكى زانكۆى ئۆدینى ئیتالی كۆبۆه‌وه ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵى خۆى به هاتنى ئه‌م شانده‌ى زانكۆكانى ئیتالیا ده‌ربرى و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ، شوێنه‌واره‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان مێژووى نه‌ته‌وه‌یه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش به‌شێكن له مێژووى هه‌موو مرۆڤایه‌تى ، بۆیه بۆ ئێمه وه‌ك به‌شێك له مێژووى خۆمان حه‌زده‌كه‌ین ئه‌و مێژووه سه‌رله‌ونوىَ بدۆزینه‌وه و له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى جیهان دیراسه‌تى زانستى له‌سه‌ر بكرێت، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش دیسان گرنگن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ولاَتى ئێمه به‌شێك له مێژوو شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى پێكده‌هێنن، ئێستا كه هاتوون بۆ كوردستان و ده‌تانه‌وێت دیراسه‌ت له سه‌ر شوێنه‌واره‌كانمان بكه‌ن، ئێمه خۆشحاڵین و ئاماده‌ین به‌پێى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى بۆ شوینه‌واره‌كان دانراون گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ین. شاندى زانكۆكانى ئیتاڵیا وێراى پیشاندانى خۆشحاڵى خۆیان بۆ سه‌ردانى كوردستان و ئه‌و پێشوازییه‌ى لێیان كراوه، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه‌شانده‌كه‌یان بۆماوه‌ى 13 رۆژ له كوردستان ده‌بێت و سه‌ردانى زۆبه‌ى شوێنه‌واره‌كانى كوردستانیان كردووه ، له‌مباره‌وه باسى ئه‌وه‌ى كرد له هه‌ولێر سه‌ردانى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر و ناوچه‌ى مه‌خمور و قه‌لاَى هه‌ولێر و هه‌روه‌ها سه‌ردانى شوێنه‌واره‌كانى كۆیه و ته‌ق ته‌قیشیان كردووه، له پارێزگاى سلیمانیش سه‌ردانى ناوچه‌كانى دوكان و قه‌ره‌داغیان كردووه و له دهۆكیش سه‌ردانى زاخۆ و ئامێدیان كردووه، له‌لایه‌كى دیكه و سه‌باره‌ت به ئه‌زموونى زانكۆى ناوبرا و له‌بوار شوێنه‌وار ناسى رۆژهه‌لاَتدا، سه‌رۆمى شانده‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌زموونى 11 ساڵ كاركردنیان له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى سوریا هه‌یه، به نیازیشن له ساڵى 2012 كار له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى كوردستانیش بكه‌ن، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار وێراى پێشوازیكردنى له‌م هه‌وڵه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له‌چه‌ند ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانكۆى دیكه‌ى جیهانى گرێبه‌ستمان بۆ كنه و پشكنین و دیراساتى زانستى واژو كردووه، ئومێده‌وارین له‌گه‌ڵ ئێوه‌شدا بتوانین پێكه‌وه له‌م پرۆسه گرنگه‌دا كاربكه‌ین.