پ ك ك چه‌ندین مامۆستای قوتابخانه و كاربه‌ده‌ستی توركیای ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆرۆ نیوز، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان 8 مامۆستایان له پارێزگای تونجه‌لی ده‌ستگیر كردووه و حه‌وتووی رابردووش 3 مامۆستای دیكه‌یان له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كردبوو.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ ك ك، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێر، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا.
ده‌نیز له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت \"هێزه‌كانی هه‌په‌گه ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رپرسانی توركیا كه له نێویاندا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قایمقام و به‌رپرسی سه‌ربازی و پۆلیس هه‌یه.\""
سه‌باره‌ت به چارەنووسی ئه‌و كه‌سانه \""وتی هه‌موویان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بێ‌تاوان بن ئازاد ده‌كرێن، وه‌ك له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌كیان ئازاد كراون.\"""
