سلێمانی.. پارته كوردییه‌كانی سوریا كه‌مپینی پشتیوانیان له‌هاووڵاتیانی سوریا راگه‌یاند
له‌وكۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كه‌مپینی پشتیگیریكردنیان له ئازادی رۆژئاوای كوردستان و شۆڕشی سوریایان راگه‌یاند، هه‌روها رایانگه‌یاند كه ئێستا وڵاتی سوریا به قۆناغێكی ههستیارو چاره‌نوسسازدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ركی پارته كوردییه‌كانی سوریایه وتار و ده‌نگیان یه‌كبخه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه بڕیاره له وڵاتی سوریادا بێته‌ئاراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا كه پێویسته حكومه‌تی سوریا رێز له‌ئازادی و مافه‌كانی كوردانی سوریا بگرێت، رازیبێت به جێبه‌جێكردنی ماف و داخوازییه‌كانی كورده‌كانی كوردستانی سوریا، هه‌روه‌ها ماف و داخوازییه‌كانیان بپارێزێت.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه روونكرایه‌وه كه له‌م كه‌مپینه كاتییهدا زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و رێكخراو و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كوردستانی سوریا به‌شداریان تێداكردووه، ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌مپینه‌كه‌ش بۆ پشتیوانیكردنه له داخوازی هاووڵاتیانی سوریا كه داوای ئازادی و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، هاوكات دووپاتكردنه‌وه‌ی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌و ده‌نگ و لایه‌نانه‌ی كه خه‌باتده‌كه‌ن له‌پێناو هاتنه‌ئارای گۆڕانكاری بنچینه‌یی گرنگ له‌سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا.
له به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی چارهنوسسازداین له مێژووی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان و سوریا به‌گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قوربانی شۆڕشی ئازادی له‌بن نه‌هاتوو بێگومان سه‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌مكاته‌دا هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و رێڕه‌وی خه‌باتمان پێشبخه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له ئازادییه‌كی ته‌واو پێگه‌یشتوودا، له‌و روانگه‌یه‌وه بهگرنگمانزانی ئه‌م كه‌مپینه رابگه‌یه‌نین كه‌پێكهاتووه له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنی خه‌باتی كورد‌و هه‌ماهه‌نگی میكانیزمه‌كانی كار له‌نێوان ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، هاوكات پێشكه‌شكردنی هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئامانجیانه گۆڕانكاری له سوریا بێته‌ئاراوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ین بۆ فریاگوزاری و پشتگیری لۆجستی له‌كاتی پێویستدا.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه به به‌شداری زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و رێكخراو و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كوردی رۆژئاوای كوردستان كه له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێین، له‌ئه‌مڕۆدا 28-9 بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و پێویست، دامه‌زارانی ئه‌م كه‌مپینه راده‌گه‌یه‌نین.
-PUKmedia
