فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له به‌رپرسی نووسینگه‌ی بازرگانی ئه‌ڵمانی و نوێنه‌رانی 12 كۆمپانیای ئه‌و وڵاته كرد
ڤۆلكه‌ر ویندله‌ر كورته‌یه‌كی له كاره‌كانیان بۆ هاندانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌و ئاسانكاریانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كات، هاوكات سوپاسی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ هاوكاری كردنیان.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی نووسینگه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌ڵمانی به‌رز نرخاند و باسی له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و یاسای وه‌به‌رهێنان كرد یارمه‌تیده‌رن بۆ كاركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روا گووتی جۆر و شاره‌زایی كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان و له‌نێوانیشیاندا كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان ڕۆلێكی گرنگیان ده‌بێت له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له شاره‌زایی ئه‌و كۆمپانیانه وه‌ربگرێت ئه‌ویش له ڕووی وه‌رگرتنی ته‌كنیكی نوێ له سیسته‌می كاركردن له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ردوولا باسیان له‌وه كرد كه وڵاتی ئه‌ڵمانیا دۆستایه‌تیه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا هه‌یه و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌ڵمانیا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ڤیزه‌ی شینگن و بوونی قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی و سه‌نته‌ری گۆته بۆ كه‌لتور و رۆشنبیری و سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیا و راهێنانی ئه‌وروپی ئاماژه‌یه‌كی زیندووی پته‌وی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان هیوایان خواست كه هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی شاره‌زایی و تواناكانیان و پێداویستی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
