بروسكه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا
سڵاوێكی گه‌رم
له یادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و خۆمان و پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و ئه‌م یاده به‌رز و بهرِێز راده‌گرین.
48 ساڵ له كار و خه‌باتی رادیۆی ده‌نگی كوردستان، وێناكاری مێژووی پرِ سه‌روه‌ری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و دلێریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رێبازی بارزانی نه‌مره له‌پێناوی به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان له رزگاریی نیشتمان و دیموكراسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو گه‌شه‌كردوو.
ئێمه كه ئهمرِۆ ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، سیمبولێك له رابردوو دا زیندوو راده‌گرین كه گوزارشت له شۆرِشی مه‌زنی ئهیلوول و گوڵانی پێشكه‌وتنخواز ده‌كات و، ده‌نگێك بۆ ئامانجه‌كانی ئهمرِۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه كه قۆناغی بونیاتنانی كوردستانێكی گه‌شه‌كردووه و، رووناكییه‌ك بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی ئاینده‌مان په‌خش ده‌كه‌ین كه وڵاتێكی دیموكراتی پێشكه‌توو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بێته‌دی. بۆیه هه‌میشه ده‌نگی كوردستان جێی شانازی هه‌موو پارتییه‌ك و گشت كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانی دوێنێ و بنیاتنانی ئهمرِۆیه.
سڵاو له ئێوه و به‌رز و بهرِێزبێت یادی هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له دامه‌زراندن و بهرِێوهبردنی ئه‌م دامه‌زراوه گرنگ و پرِبایهخهدا پشك و رۆڵیان هه‌بووه و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان بارزانی رابه‌ر و سه‌ركرده‌مان.
سڵاو له‌و هه‌ڤاڵه ماندوونه‌ناسه گومناوانه‌ی له‌م ئێزگه‌یه‌دا، له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتدا كاریان كردوو قوربانی زۆریان دا و هه‌ندێك له‌وانه شه‌هید بوون و به خوێنیان مێژووی پرِ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌نگه‌یان تۆمار كرد.
پیرۆزبێ یادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌نگی كوردستان، ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
27/ 9/2011
