سهرۆكی پهرلهمان و وهفدی یاوهری لهزانكۆی تافتس پێشوازی كران
دواترگفتوگۆ کرا لەسەر پرۆسەی ئاشتی و پەرەپێدانی پرۆسەی دیموکراتی و رێزگرتن لەو رەمزانەی کار دەکەن و چەسپاندنی گیانی تەبایی و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و بنەما دیمۆکرایەسەکان دوور لە توندوتیژی و گرینگیدان بە دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان. هەر لە دانیشتنەکەدا بارودۆخی هەنووکەیی ناوخۆی عیراق و هەرێمی کوردستان و بۆردومان و تۆپبارانی ئێران و تورکیا بۆسەر ناوچە سنووریەکانی کوردستان و رەوشی خوشک و برا مەسیحیەکان و برا یەزیدیەکان و دیاری کردنی رۆڵی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی رۆڵی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی و هەوڵدانی بۆ پاراستنی گیانیان و ئامادەکردنی بارودۆخێکی باشتر بۆ حەوانەوەیان خرانە بەر باسوگفتوگۆ. بۆچوونەکانی سەرۆکی پەرلەمان و وەفدی یاوەری جێگەی رەزامەندی بەرێز ئەنتۆنیۆ مۆناکۆ و گشت ئامادەبوانی خوانەکە بوو.
هەر لە دانیشنەکەدا بیرورا ئاڵوگۆڕی بیرورا کرا لە چۆنیەتی بەهێزکردنی كادرانی حکومی و سوود وەرگرتن لە توانای زانستی لە بوارە جۆراوجۆرهكانی زانکۆی تافتس.
