له‌دانیشتنی ئێواره‌ی په‌رله‌ماندا كارپێكردنی دوو یاسای فیدراڵی په‌سندكران
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، به‌پێی خاڵه‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كار، پرۆژه یاساكانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئوسوڵی دادگاییه سزایییه‌كانی سه‌ربازی ژماره 30ی ساڵی 2007ی عێراقی و یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌و خانه‌نشینیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18ی ساڵی 2011ی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره 7ی ساڵی 2008 یاسای دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هه‌رێمی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككارییه یاساییه‌كانی.
خاڵی شه‌شه‌م بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئوسوڵی دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 17ی 2008ی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ پێشنیازیانكرد، راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه ببێته پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان و ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
دواتر مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئوسوڵی دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 17ی 2008ی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌ش خوێنرایه‌وه، كه تایبه‌تبوو به‌جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه‌و هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌و تۆی لێنه‌كراو به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی دووه‌می پرۆژه‌كه‌ش به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌ش تایبه‌تبوو به‌وه‌ستاندنی كارپێكردنی برگه‌ی 2ی مادده‌ی 28ی ئه‌سڵی یاساكه و پێشنیازكردنی برگه‌یه‌كی دیكه بۆ شوێنی، دوای گفتوگۆكردنی مادده‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشنیازكرا كارپێكردنی برگه‌ی 3ی مادده‌ی 28ی ئه‌سڵی یاساكه‌ش رابگیرێت، به‌و گۆرانكارییه‌وه مادده‌كه به‌یه‌ك ده‌نگی دژ په‌سندكرا.
مادده‌كانی سێیه‌م تا شه‌شه‌می پرۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و وه‌كو خۆیان به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆی پرۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
خاڵی حه‌وته‌می به‌رنامه‌ی كاریش تایبه‌تبوو به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 14ی 2008ی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ پێشنیازیانكرد، راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه ببێته پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان و ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 14ی 2008ی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌ش خوێنرایه‌وه، كه تایبه‌تبوو به‌جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه‌و هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌و تۆی لێنه‌كراو به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌می پرۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و وه‌كو خۆیان به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆی پرۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و به‌وبۆنه‌یشه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی له‌په‌رله‌مانتاران كرد بۆ په‌سندكردنی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو یاساكه‌و هه‌روه‌ك پیرۆزباییشی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد.
دواخاڵی به‌رنامه‌ی كاریش، تایبه‌تبوو به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای \"مأژون الشرعی\"" له‌هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه‌ی كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر كراوه‌و له‌گه‌لأ ژماره‌یه‌ك هۆكاری"
