به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی سیاسهتو ستراتیژی نوێی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی‌و راسپارده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پرۆسه‌ی چاكسازیی هه‌رێمدا به‌ره‌چاوكردنی پاراستن‌و دیاریكردنی ماف‌و ئه‌ركی وهبهرهێنهرو به‌كاربه‌ر.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و به‌ره‌وپێشچوونانه كرد كه له‌بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان‌و ههڵسهنگاندنو وردبینیی زیاتر بۆ پرۆژه‌كان.
دوای گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا به داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی پێكهاته‌ی داهاتووی ده‌سته‌ی وهبهرهێنانو دابه‌زینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌كانی پارێزگاكان‌و دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای هه‌ولێرو هه‌مواركردنه‌وه‌ی قانونی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك ماف‌و ئه‌ركی وه‌به‌رهێنه‌ران له به‌رچاو بگیرێت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانی تیا پارێزراوبێت.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لمان ئه‌نجامدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێنماییه نوێیه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی سیاسه‌تێكی نوێ له كاری وهبهرهێنانو راییكردنی مامه‌ڵه‌ی پرۆژه‌كانی نیشتهجێبوونو پرۆژه‌كانی تر‌و رێكخستنه‌وه‌ی لایه‌نه یاساییه‌كانی ئه‌و رێنماییانه‌و په‌یڕه‌وكردنی هاوسه‌نگیی له‌نێوان ئهركو مافی وهبهرهێنهرو به‌كاربه‌ر.
وتیشی: ته‌وه‌رێكی تر بڕیاردانبوو له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به بڕگه‌كانی یاسای وهبهرهێنانو خستنه‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی، هه‌روه‌ها داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی داهاتووی ده‌سته‌ی وهبهرهێنانو شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆخواره‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د رێكانی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به‌گرنگییه‌وه باسی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد كه بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان نوێنه‌ریان ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات، راشیگه‌یاند: رۆڵی وه‌به‌رهێنه‌ران‌و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان له چوارچێوه‌ی رێنماییه نوێكاندا به‌رز نرخێنرا كه له‌رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به به‌رده‌وامیی پرۆژه‌كانی وهبهرهێنانو پێشكه‌شكردنی نمونه‌ی باشتری پرۆژه‌كان ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوای ده‌ركردنی رێنماییه تازه‌كان ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشتر رێكاره یاساییه‌كانیان ته‌واوبووه‌و چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه دران:
1- په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه نوێیه‌كان له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
2- دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ولێر.
3- شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ خواره‌وه.
