ناوه‌رۆكی راپۆرتی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر توركیا‌و مه‌سه‌له‌ی كورد
پێویسته په‌كه‌كه هه‌رچی زووتره كۆتایی بهێنێت به‌زنجیره هێرش و په‌لاماره‌كانی كه به‌م دووایانه ده‌ستیپێكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش پێویسته رێگه بگرن له ئاڵۆزتربوونی بارودۆخه‌كه له پێناو كۆتایهێنان به‌سه‌رجه‌م توندوتیژیه‌كان .
جه‌نگی سه‌خت و تاكتیكی سه‌ربازیی كێشه‌ی كوردی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا چاره‌سه‌ر نهكردو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چاره‌سه‌ری ناكات، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له رێگه‌ی بره‌ودان بێت به ریفۆرمی ده‌ستوریی و زمان و یاساكانه‌وه بكرێت به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندن و به‌خشینی مافی یه‌كسان به كورده‌كانی توركیا.
به له‌به‌رچاوگرتنی توندوتیژیه‌كانی ئه‌م دواییانه، گهرِانهوه بۆ چاره‌سه‌رێكی دینامیكی ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ) پێویست به‌وه ده‌كات كه هه‌ردوولا بازێكی گه‌وره بده‌ن به‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بیروبۆچونه‌كانی ئێستا‌و پێشوتریان، پێویسته هیچ لایه‌نێك رێگه به‌خۆی نه‌دات كه په‌لكێشی كێشمه‌كێشی چه‌كداری بكرێت، كه له ساڵی 1984وه تا ئێستا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سی كردۆته قوربانی.
پێویسته بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیا، به توندی پابه‌ندی خه‌باتی یاسایی و به‌دوور له توندوتیژی بێت له چوارچێوه‌ی توركیادا، هه‌روه‌ها پێویسته نوێنه‌ره ههڵبژێراوهكانیان له خه‌باتی پارله‌مانی به‌رده‌وام بن، كه ته‌نها شوێنه بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمی سه‌رتاسه‌ری له‌وڵات كه داتوانێت مافهگشتیهكانی كورده‌كانی توركیا كه چه‌ندین ساڵه لێی بێ به‌شكراون بچه‌سپێنێت.
ده‌سه‌ڵاتدارنی توركیا پێویسته رێًكاری قه‌زایی بنه‌ره‌تی و سیاسی بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رازیكردن و قه‌ناعه‌تپێكردنی كورده‌كانی توركیا به‌وه‌ی كه هاووڵاتی ته‌واو رێزلێگیراون، پێویسته به‌ره‌و پیری له‌گه‌ڵ میانره‌وه‌كان بچن و ده‌ستبه‌رداری وتوێژه‌كان نه‌بن كه ماوه‌یه‌كی زۆره له گه‌ڵ په‌كه‌كه به‌رده‌وامه سه‌باره‌ت به چه‌كداماڵین ئه‌و پارته،به (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان).، سه‌ركرده‌ی زیندایكراوی په‌كه‌كه‌شه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پاساویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌پێداگریه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پهكهكهبدهنهوه، به‌ڵام پێویسته خۆیان به‌دووربگرن نه‌كه‌ونه داوی تۆله‌سه‌ندنه‌وه و زیاتر ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه، زۆربه‌ی لێدانه‌كانی توركیا دژ به بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له باكوری عیراق هیچی لێ شین نه‌بوو به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردن، وه‌ك پارتێكی بههێزوكاریگهرتر،پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستپێشخه‌ری بن بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌رو پێكدادانه‌كان.
سه‌رباری هه‌موو كه‌موكورتیه‌كان و به‌جێنه‌گه‌یاندنی، به‌ڵێنه‌كان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2009ه‌وه، كرانه‌وه‌ی دیموكراسی كه له‌لایه‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) بره‌وی پێدرا، تا ئێستا به باشترین شێوازه بۆ هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی توركیا بهمتمانهترین هه‌وڵی توركیا داده‌نرێت به‌مه‌به‌ستی ساڕێژكردنی برینه‌كان له كێشمه‌كێشی به‌رده‌وامی نێوان ده‌وڵه‌ت و دانیشتوانه كورد زمانه‌كه‌ی كه 15% بۆ 20% پێكده‌هێنێن.
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا زیاتر له ده‌یان هه‌نگاوی كۆنكرێتی خراوه‌ته‌ڕوو له‌وانه: به‌رفراوانكردنی ئازادی كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن ئازادی قسه‌كردن به زمانی كوردی، ده‌ركردنی یاسا ئازادی راده‌ربڕین و هه‌روه‌ها چاودێریكردن و كۆتاییهێنان به‌هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانێك له زیندانه‌كانی توركیادا.
هه‌نگاوه‌كانی دیكه به‌خشینی ئازادیه له شاره كورده‌كان هه‌روه‌ها دانوستانه له ئاستێكی باڵادا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و ئاماده‌یی زیاتره له‌لایه‌ن چاودێران سه‌باره‌ت به وتوێژكردن له‌سه‌ر بیروراكانی پێشوو كه قه‌ده‌غه‌كراون، وه‌ك باشكردنی بارودۆخی ئۆجه‌لان له‌زیندان دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی گشتگیر یان شێوازێكی، فیدراڵی له باشوری خۆرهه‌ڵات كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
نه‌خشه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به یاخیبوون، كه ئه‌ویش له ئێستادا وتوێژ له‌باره‌وه ده‌كرێت كه، بریتیه‌له كۆتاییهێنان به شه‌ڕو پێكدادانه‌كان، ریفۆرمی یاسایی به‌رفراوان، لێبوردون بۆ كورده‌كانی توركیا بۆ قایلكردنیان تا له چوارچێوه‌ی سیستمی توركیا تێبكۆشن، تا ئێستا به باشترین چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن داده‌نرێت بۆ هه‌ردوولایه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداران سه‌دان ناسیۆنالیستی كورده‌كانی توركیا ده‌ستگیركردوه له‌نێوانیاندا زۆرێك له لێپرسراوانی هه‌ڵبژێراوی شاره‌وانی هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی دیكه‌ی پارته ناسیۆنالیسته‌كان، زیاتر له 3 هه‌زار چالاكوانی ناسیۆنالیستی له زینداندان، زۆربه‌یان ئه‌شكه‌نجه‌دراون وه‌كو تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵداكراوه ته‌نها له‌به‌ر ده‌ربڕینی بیروبۆچوونهكانین هه‌رچه‌نده كه به‌شێوازی ئاشتیانه‌و به‌دوو له توندوتیژی به‌ڕێوه‌چوون، له ژێر چه‌تری یاسایه‌كدا كه ئه‌كه‌په لێی به‌رپرسیاره.
نزیكبوونه‌وه‌و زیره‌كی، ئه‌كه‌په تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، نیوه‌ی كورده‌كانی توركیا به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد، به‌ڵام پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی زیاتر بنێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاتهگهرِ له پێناو نیوه‌كه‌ی تردا، سه‌رباری نزیكبونه‌وه‌و كاركردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌راكانیان كه خاوه‌ن بڕیارن له بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردا.
پێویسته هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كانی خوێندن پێشكه‌شبكات كه رێزی زمان و كلتوری كوردی بگرێت و یاساكان دابرێژێتهوهو كه به‌شێوه‌یه‌كی ناعادیلانه ناسیۆنالسته‌كانی خستۆته زیندان وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌هه‌موو سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه كه به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه سه‌ربازیه‌كان و قه‌زایی و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و كاریپێده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی حوزه‌یرانی 2011 ئه‌وه‌ی پیشاندا كه ناسیۆنالیسته‌كان هه‌ست به قایل‌بوون نه‌كه‌ن و وا بزانن كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره ئاماده نه‌بن بۆ گه‌یشتن به چاسهرهێكی مام ناوه‌ندی.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌كه‌په پێویسته ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی رای گشتی توركیا كه ئه‌نجامدانی ریفۆرم كارێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد،به‌خشینی مافه جیهانی و گشتیه‌كان مانای سازشكردن ناگه‌یه‌نێت، زمانی توركی پشتگوێ نا‌خرێت وه‌ك زمانی ره‌سمی وڵات ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كورده‌كانی توركیا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه له توركیایه‌كی یه‌كگرتوودا بژین، پێویسته حكومه‌ت فه‌رمان به هێزه‌كانی ئاسایش بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی ده‌كرێت كه یاخبووهكانی په‌كه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و نه‌یانكوژن هه‌روه‌ها پێویسته پارته ناسیۆنالیسته كوردیه‌كان تائه‌وه‌نده‌ی بوار ده‌ره‌خسێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بن، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، پێویسته هه‌رچی زووتره په‌كه‌كه هێرشه‌كانی رابگرێت، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كورده‌كانی توركیا پێویسته ئه‌وه‌ی له لا بچهسپیبێت كه كردنه ئامانجی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كان نه‌شیاو نه‌گونجاوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانیان، له جیاتی ئه‌وه پێویسته نوێنه‌ره هه‌ڵبژێراوه‌كان كه زۆربه‌یان سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموكراسین بگه‌رێنه‌وه بۆ كورسیه‌كانی خۆیان له پارله‌مان پێداگیری بكه‌ن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفۆرم له ده‌ستوری وڵات‌دا.
ناسیۆنالیسته كورده‌كانی توركیا پێویسته داواكانیان دیاریكراو بێت بۆ نمونه لێبووردن بۆ یاخیبوان، پێویسته قه‌ناعه‌ت به بیروبۆچوونی توركیا بكه‌ن كه به راستی و راستگۆیهوه ههولًَهكانیان گۆریوه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له توركیا‌و سوریا‌و عیراق و ئێران بۆ گه‌ران به‌دوای ئاینده‌یه‌كی دیموكراسی له توركیا، پێویسته جه‌خت بكرێته‌وه له‌سه‌ر بنیادنانی پارتێكی قانونی نیشتمانی كه پابه‌ندبێت به كۆتایی هێنان به شه‌رو پێكدادانه‌كان و به‌دیهێنانی مافه گشتیه‌كان به شێوازی ئاشتیانه.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا به‌ته‌نها رۆڵێكی ناڕاسته‌وخۆ ده بینین له‌م ململانێیه‌دا، له ساڵی 2007 وه ئه‌مریكا پشتیوانی هاوپه‌یمانی ناتۆ‌و توركیای كردووه له‌رێگه‌ی پێدان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و فرۆكه‌ی سوسهكهر (استتلاع ) له ناوچه چیایه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق كه زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌رانی په‌كه‌كه تێدا جێگیربوون .ده‌وڵه‌تانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هه‌ستیان به‌مه‌ترسی رێگه‌پێدانی په‌كه‌كه كردووه سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و نانوسكردنی خه‌ڵك بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌وروپا، به‌ڵام توركیا ناتوانێت كه خۆی وا پێشكه‌ش بكات كه خاوه‌ن ستانده‌ری دیموكراسیه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها شێوازی سه‌ربازی هه‌ڵبژێرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، شانبه‌شانی رێوشوێنه سه‌ربازییه‌كان پیویسته كه مافهگشتیهكانی مرۆڤ به‌وپه‌ری قه‌ناعه‌ته‌وه ببه‌خشێت به هاووڵاتیه كورده‌كانی.
له‌گه‌ڵ ئالۆزبوونی بارودۆخی سوریا هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق -هه‌ردوووڵات له رابردوودا سه‌رچاوه‌كانی كاریگه‌ری ده‌ره‌كی بوون بۆ سه‌ر بارودۆخی نائارامی كورد له توركیا، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره رووبه‌رووی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بۆته‌وه كه پێویسته \"هه‌نگاوی بوێرانه\"" بگرێته به‌ر بۆ لهرِهگ و ریشه چاره‌سه‌ری\"" ههنووكهییترین و مه‌ترسیدارترین كێشه\"" كه ئه‌ویش كێشه‌ی كورده.
راسپارده‌كان بۆ دهسهڵاًتدارانی توركیا:
1- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی به داننانێكی ئاشكرا به ئامانجی دوور مه‌ودای به‌خشینی مافه گشتیه‌كانی مرۆڤ بۆ سه‌رجه‌م گروپه ئیتنیكیه‌كان و جێبه‌جێكردنی پێویستیه‌كانی كورد له‌رێگه‌ی:
أ- لابردنی هه‌رجۆره ئاماژه‌یه‌ك به جیاكاریی ئیتنیكی له ده‌ستووری توركیا، یاسای پارته سیاسیه‌كان و رێكاره‌كانی تر.
ب- گۆرِینی یاسای دژه تیرۆر، یاسای سزادان و رێكاره‌كانی تر بۆ زامنكردنی ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك تاوانبار بكرێت یان بخرێته زیندانه‌وه‌و به‌حوكمی ئێجگار زۆره‌وه به‌تۆمه‌تی تیرۆر هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان، قسه‌كردن یان نووسین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد.
ت- به‌یاساییكردنی به‌كارهێنانی زمانی كوردی یان هه‌رزمانێكی تری لۆكالًَی له‌سه‌رجه‌م خوێندنگاكان كه داواكاری له‌سه‌ربێت، هاوكات هێشتنه‌وه‌ی زمانی توركی وه‌ك یه‌كه‌مین زمانی ره‌سمی خوێندن.
پ- نوسراو خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌زمانی كوردی و زمانه‌كانی تر بن له شارهوانیهًكان و پاریًزگاكان كه‌زۆرینه‌ی دانیشتووان ده‌نگی بۆ بده‌ن.
2- راگرتنی بۆمبارانكردنی باكوری عیراق له دژی بنكه‌كانی په‌كه‌كه و دان به‌خۆداگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشاره جه‌ماوه‌رییه كه داوای هێرشی زه‌مینی ده‌كات، یان له حالًَهتی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌بێت هاوئاهه‌نگی لهگهلًَ عیراق و هاوپه‌یمانه نیًودهولًَهتیهكانی تر بكرێت و به‌ووریاییه‌وه به‌دووربن له پیًكانی خهلًَكانی مه‌ده‌نی و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان.
3- ده‌ستبه‌رداری شیًوازی مامهلًَهكردنی سه‌ربازی ببن و له‌بری ئه‌وه رێكاری جێبه‌جێكردنی یاسا بگرنه‌به‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه چ له توانادابێت به‌زیندوویی یاخیبووان ده‌ستگیر بكرێن، به‌رنامه‌ی لێبوردنێكی ته‌واو ئاماده‌بكرێت، جێبه‌جێكردنی دووباره راهێنانهوهو نیشته‌جێكردنی چه‌كداره گهرِاوهكان، مه‌شقپێكردنی پۆلیس له سه‌ر شێوازه ناتوندو تیژه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپیشاندنه‌كان له باشوری رۆژهه‌ڵات و ئه‌نجامدانی لیًكۆلًَینهوهی ته‌واو بۆ هه‌موو ئه‌و كوشتن و نه‌هامه‌تیانه‌ی ململانێكه.
4- پابه‌ندبوون به دیالۆگ و سازان لهگهلًَ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی توركیا، به‌تایبه‌تیش نوێنه‌ره شه‌رعییه‌كانیان له په‌رله‌مان و دابه‌زاندنی به‌ربه‌ستی 10% بۆ چوونه نێو په‌رله‌مانه‌وه.
بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیا:
1- پێداگری له سه‌ر كۆتاییهێنانی هێرشه‌كانی پارتی كریًكارانی كوردستان و پابه‌ندبوون به ئاگربه‌سته‌كه‌ی، خۆ ئاماده‌كردن بۆ چه‌ك دامالًَین و دواجار راهێنانه‌وه‌ی یاخیبووان بۆ نیًو كۆمهلًَگاو له‌ئێستاشدا بنكه‌و شوێنی بڵاوهپێكردنهكانیان له باكووری عیراق دوور بن له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان.
2- پارتهنهتهوهییهكانی كورد له توركیا ده‌بێت راشكاوانه پابه‌ندبن به كاركردن له رێگه‌ی كهنالًَه یاساییه‌كانه‌وه:
أ- كۆتاییهێنان گرتنه‌به‌ری بایكۆتكردنی سیاسیانه‌و رێگه‌دان به نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆكان بۆ چوونه ناو په‌رله‌مان.
ب- كاركردنی دلًسۆزانه له ریفۆرمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان به ئاڕاسته‌ی ئامانجی مافه گشتیه‌كان و بنهبرِكردنی هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی جیاكاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتنیكیًكی دیاریكراو.
ت- وه‌لانانی ئه‌و لێدوان و كرده‌وانه‌ی كه ده‌بنه وروژاندنی تورِهیی توركه‌كانی رۆژئاوا.
پ- كاركردن لهگهلًَ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی (كرانه‌وه‌ی دیموكراسی) و كۆتاییهێنان به توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك به‌ردبارانكردن و ههلًَدانی بۆمبی مۆلۆتۆڤ.
3- تهئكیدكردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی كورد ته‌نها مافی خوێندن نیه به زمانی كوردی بهلًَكو به ره‌سمی داننان به هه‌ردوو شێوه‌زمانی كرمانجی و زازایی و توانای مامۆستاكان بۆ به‌كارهێنانی زمانی دایك له خوێندنگاكاندا.
4- خۆ به‌دوورگرتن له هه‌رجۆره مۆركێك كه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیا خاوه‌ن ئه‌جێندای جوداخوازییه، ئه‌ویش به به‌هێزكردنی پرته كوردییه یاساییه‌كان و كاركردن لهگهلًَ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
5- دانانی پێشنیازی تایبه‌ت بۆ چاككردنی یاساكان، نامه‌ركه‌زییه‌ت، به‌هێزكردنی حكومه‌ته لۆكالًَهكان و دانانی پلانی خوێندن و ئابووری بۆ چاكتركردنی حكومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵات كه ببنه مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی توركیا.
-pukmedia"
