روونكردنەوەیك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی كۆنفرانسی نەتەوەیی‌

روونكردنەوەیك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی كۆنفرانسی نەتەوەیی‌
هەندێ‌ لە میدیاكانی ناوەوە و دەرەوە وایان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە ئەو كۆنفرانسە نەتەوەییەی كە بڕیاربوو مانگی داهاتوو لە هەولێر ئەنجام بدرێ‌ لە لایەن سەرۆك بارزانی یەوە هەڵوەشێندراوەتەوە .

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو كۆنفرانسە ئەوە بوو كە بژاردەی ئاشتی بكرێتە بژاردەی هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشداری تیادەكەن ، بەڵام لە كەشێكی وەك ئەمرۆ كە شەڕو پێكدادان لە ئارادایە ئاستەنگە كۆنفرانسەكە ئامانجی خۆی بپێكێنێ‌ .

بەستنی كونفرانسی وا پێویستی بە كەشێكی ئاشتیانە هەیە نەك شەڕو پێكدادان ، جا لە بەر ئەوەی تا ئێستا كۆتایی بە شەڕو پێكدادانەكان نەهێنراوە ، بۆیە كۆنفرانسەكە بۆ كاتێكی تر دواخراوە و بەهیچ شێوەیەكیش هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

وتەبێژێك
بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
20/9/2011
Top