عه‌بدوڵڵا گویل: په‌كه‌كه به‌شێكه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد
له‌و باره‌یه‌وه گویل وتی: هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به پڕۆسه‌و دانوستانێكی له‌و جۆره‌دا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها وتیشی \"" شتێكی له‌وه ئاسایی تر نیه كه میت له‌و جۆره مهسهلهنهدا به‌شداری بكات، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به تیرۆر. راشیگه‌یاند: هه‌موو شێوازه‌كانی كۆتاییهێنان به تیرۆر له چوارچێوه‌ی ستراتیژهكاندا گه‌شه ده‌سه‌نێت، میتیش به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه.
هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر تۆڕی ئێنته‌رنێت كاسێتێكی ده‌نگی تۆماركراو بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به وتوێژی نهێنی نێوان لێپرسراوانی توركیا‌و ئه‌ندامانی باڵای په‌كه‌كه له ئۆسلۆی نه‌رویج كه هه‌رایه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی نایه‌وه، له‌و رووه‌وه ئۆپۆزسیۆنی توركیا، پارتی داد‌و گه‌شه پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری به ناپاكی و فریوودان تۆمه‌تباركرد.
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی حكومیش له‌لایه‌ن به‌شیر ئه‌تالای جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا بوو كه له ئاماژه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆدا بۆ كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته رایگه‌یاند: كێشه‌كان به‌بێ وتوێژو سازشكردن چاره‌سه‌ر نابن.
جه‌میل چیچك سه‌رۆكی پارله‌مانی توركیاش سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت رایگه‌یاند: كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی ده‌یكات هه‌مان ئه‌و كاره‌یه كه به‌ریتانیاو ئیسپانیا‌و وڵاتانی دیكه كردیان كه له رابردوودا به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ده‌یانناڵاند، من به‌و شێوه له‌و بابه‌ته ده‌ڕوانم. "
