سبه‌ی ئوسامه نوجێفی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئهمرِۆ له لیدوانێكی رِۆژنامهوانیدا رِایگهیاند\" سبه‌ی دووشممه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات بۆ باس كردنی بارودۆخی سیاسیی ئێستا عێراق، ئێمهتهئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته پابه‌ند بوون به‌ده‌ستوور پێوه‌ری هه‌موو هه‌ڵوێستێك بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و رِێكهوتنامهی هه‌ولێر بنه‌مای پێكهاته‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق بوو پێویسته رِێزی لێبگیرێت و جێبه‌جێبكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" چاوهرِوانین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاسۆی په‌یوه‌ندیه‌كان چۆن ده‌بێت، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین به دیالۆگ هه‌موو مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ر بكرێتن بهلاَم له‌هه‌مانكاتدا ته‌ئیكد له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆمه‌ڵێك رِێكهوتنامهی رِوون ئاشكرامان هه‌یه\"".
وتیشی\""رِێكهوتنامهكان تایبه‌ت و په‌یوه‌ست نیین ته‌نیا به‌هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ستی سه‌رتاسه‌ری وه‌زعی عێراقه بۆیه ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ینه‌وه\""."
