كه‌ركوك.. چه‌ند چه‌كدارێك پۆلیسێك شه‌هید ده‌كه‌ن و دووانی تریش بریندارده‌كه‌ن
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌كی تسعینی شاری كه‌ركوك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزێكی پۆلیس و له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێك شه‌هید ده‌كه‌ن و دووانی تریش بریندار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی ئه‌و شاره هێزه‌كانی پۆلیس دوو تیرۆیستیان ده‌ستگیركرد كه سه‌ر به‌هێزه‌كانی سه‌حوه‌ن له‌ناوچه‌ی تازه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌عات 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌كی تسعینی شاری كه‌ركوك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزێكی پۆلیس و له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكیان شه‌هید كردووه‌و دووانی تریشیان برینداركردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و پۆلیسه‌ی شه‌هید بووه پاسه‌وانی قاسم حه‌مزه‌یه كه ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه له‌سه‌ر لیستی توركمان، هه‌روه‌ها دوو پۆلیسه‌كه‌ی تریش كه برینداربوون سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوكن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڕه‌كی تسعینی ئه‌و شاره بۆمبێكی موگناتیسیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه له‌ژێر ئۆتۆمبێلی ملازمی یه‌ك عه‌لی عه‌باس ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركوكدا دانرابوو.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شه‌وی رابردوو 17/18-9 هێزه‌كانی پۆلیسی بنكه‌ی دۆمیزی كه‌ركوك پاڵپشت به‌زانیاری هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌و شاره توانیویانه له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی كه‌ركوك دوو تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌ر به‌هێزه‌كانی سه‌حوه‌ن له ناوچه‌ی تازه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ره ژماره‌یه‌ك چه‌كی بێده‌نگ و بۆمبی چێندراودا كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بۆ كاری تیرۆریستی به‌كارهێنراوه.
