فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌خه‌ستی سنوری سیده‌كان بۆردومانده‌كه‌نه‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كوێستانه‌كانی به‌ربزین و گوندی لێلكان له ناحیه‌ی سیده‌كان به PUKmedia یان راگه‌یاند: سه‌عات 1:50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاند، پاشان چیاكانی (كه‌وه‌رت، شه‌كیو، كۆما سۆر، به‌شكه‌ن و گوزه ره‌شیان) و كوێستانه‌كانی خنێره و لۆلان و سنین و گوندی خۆخی له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران- یان به خه‌ستی بۆردومانكرد.
بۆردومانه‌كه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌رده‌وامبوو و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌لای دانیشتووانی ئه‌و سنورانه دروستكردووه.
