توركمانی كەركوك هێزێكی تایبەت بەخۆیان پێك ئەهێنن

توركمانی كەركوك هێزێكی تایبەت بەخۆیان پێك ئەهێنن
ئەندامێكى توركمانى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركووك ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند ئێستە خاوەن هێزێكى تایبەت بە توركمانەكانن كە لە زیاتر لە 100 چەكار پێك دێ، فەرماندەى پۆلیسی كەركووكیش پێكهێنانى هێزێك لەسەر بنەماى نەتەوەیى بە دوور دەزانێ.

نەجات حەسەن بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \"دواى ئەوەى دەركەوت هێزە تەناهییەكانى كەركووك تواناى پاراستنى هاووڵاتییانى توركمانى شارى كەركووكیان نییە، بەتایبەتى دواى تیرۆركردنى دكتۆر یوڵدرم عەرەباس و بر اكەى، لەسەر داواى ئەرشەد ساڵحى سەرۆكى بەرەى توركمانى، بەهاوكاریى وەزارەتى ناوەخۆى عێراق، لە ئێستەدا بڕیارى دامەزراندنى فەوجێكى تایبەتى توركمانى خراوەتە بوارى جێبەجىَ كردنەوە\"".

هەروەها گوتى \"" ئەو هێزە وەكو فەوجێك خۆى پێشان دەدا و لە پێكهاتەى توركمان پێك دێ، ژمارەیان لە نێوان 100 بۆ 150 چەكدار دەبێ و ئەركیان پاراستى توركمانەكانى كەركووك دەبێ\"".

لەبەرامبەردا جەماڵ تاهیر فەرماندەى پۆلیسى كەركووك بە (ئاكانیوز)ى راگەیاند تائێستە فەرماندەى پۆلیسى كەركووك بەڕەسمى پێكهێنانى ئەو هێزەى پێ نەگەیشتووە، لەو بڕوایەدا نیم هێزێكى لەو شێوەیە و لەسەر بنەماى نەتەوەیى لە كەركووك بێتە دامەزراندن\"".

هەروەها گوتى \""ئەگەر ئامانج پاراستنى نەتەوەى توركمان بێ لە كەركووك، ئەوە دەبێ وەزارەتى ناوەخۆى عێراق هاوكاریى زیاتری پۆلیسى كەركووك بكات، نەك هێزێكى تر لەسەر بنەماى نەتەوەیى لە كەركووك بێنێتە دامەزراندن\"".

كەركووك /255 كم باكورى بەغدا/ لەو ناوچانەى باكورى عێراقە كە بارى ئاسایش تێیدا ناجێگیرە، لە ڕووى پێكهاتەى نەتەوەیى و ئاینییەوە جۆرەوجۆرە و یەكێكە لە ناوچە كێشەدارەكانی نێوان هەرێمى كوردستان و حكوومەتى عێراق، كە مادەى 140ى دەستوورى هەمیشەییی عێراق بۆ چارەسەرى دانراوە."
Top