چه‌ندین پرۆژه‌ى بیناسازی په‌روه‌رده‌یی گرنگ له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا دیوانی وه‌زاره‌ت به‌رِێوه‌چوو، سه‌روه‌ت مسته‌فا به‌رِێوه‌به‌رى گشتى بیناسازی له‌دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ى بیناسازی په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ى هاوچه‌رخ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، كۆی گشتى تێچووی پرۆژه‌ى به‌رده‌وام و ته‌واوبووه‌كان ده‌كاته 837 ملیۆن و 355 هه‌زارو 255 دۆلارى ئه‌مریكی..
سه‌روه‌ت مسته‌فا ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پرۆژه‌ى چه‌ندین قوتابخانه‌و خوێندنگه‌و سێ سه‌نته‌ری هاوچه‌رخی پیشه‌یی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ندین قوتابخانه‌و فراوانكردنیان تا له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی خوێندن بگونجێت..
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بیناسازی، ژماره‌ى قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان له‌ساڵی خوێندنی 2000 - 2001 بریتی بوو له 3082 قوتابخانه‌و خوێندنگه‌و، ئێستا ژماره‌كه بۆ 5746 قوتابخانه به‌رزبۆته‌وه‌و، هه‌وڵ و كۆششه‌كانى وه‌زاره‌تیش به‌رده‌وامه بۆ نه‌هێشتنی گرفتی كه‌می ناوه‌ندی خوێندن له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستاندا..
به‌رِێوه‌به‌رى گشتى بیناسازی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دروستكردنی ناوه‌ندی خوێندن، 91 قوتابخانه به‌گووژمه‌ى 150 ملیار دینار دروست ده‌كرێن و، چه‌ندین بینایه‌ى تریش له‌ماوه‌ى كه‌می داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت و به‌ته‌واو بوونیان گرفتی به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌كات..
