وەزیری ناوخۆ: پاسەوانی بەرپرسەكان كەم دەكرێتەوە

وەزیری ناوخۆ: پاسەوانی بەرپرسەكان كەم دەكرێتەوە
كەریم شەنگالی بۆ گوڵان: ئامێری دۆمێكسمان بۆ هاتووە كە تایبەتە بە پشكنینی مۆبایل، هەموو ئەو پێوەندی كردنانەی پێشوو یان ئەوانەی بە مۆبایلەكەوە نێردرا بن یان وەرگیرابن، ئەگەر سڕابێتیشنەوە دەتوانرێت بیگەڕێنیتەوە.

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان (كەریم شەنگالی) لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵان رایگەیاند: بەفەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم، لێژنەیەكی باڵا دەرچوو بۆ دیراسەكردن و پێداچونەوەی لیستی پاسەوانانی بەرپرسە حكومی و حیزبییەكان، لێژنەكە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی تر. ئەم لێژنەیە راپۆرتەكەیان بۆ ئێمە بەرزكردۆتەوە و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم كراوە بەمەبەستی بڕیاردان، ناوەرۆكی راپۆرتەكەی لیژنەی باڵای دیراسەتكردن و پێداچونەوەی لیستی پاسەوانی بەرپرسانی حكومی و حیزبییەو زیاتر جەخت لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی پاسەوانی بەرپرسەكان دەكات بەبەراورد لەگەڵ بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان.

لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ بۆ خزمەتی ئاسایش و چاودێری كردن وەزیری ناوخۆ بەگوڵانی وت: ئامێری دۆمێكسمان بۆ هاتووە كە تایبەتە بە پشكنینی مۆبایل، ئەو ئامێرە دەتوانێت هەموو ئەو پێوەندی كردنانەی پێشوو یان ئەوانەی بە مۆبایلەكەوە نێردرا بن یان وەرگیرابن، ئەگەر سڕابێتیشنەوە دەتوانرێت بیگەڕێنیتەوە، واتە یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانانەی كەبەهۆی ئامێری پێوەندی مۆبایل یان كامێرای دیجیتاڵ یان كۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێكی تەكنەلۆژی ئەنجام درابێت، بێگومان ئەوەش دووای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە.


=ماوێتی

سەرنج: بۆ خوێندنەوەی درێژەی دیمانەكەی وەزیری ناوخۆ بگەڕێرەوە ژمارە 846ی گۆڤاری گوڵان، سبەی دووشەممە ئەم ژمارەیە بڵاو دەكرێتەوە..
Top