لەم هەفتەیەدا وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ بەیاوەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەچنە بەغدا

لەم هەفتەیەدا وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ بەیاوەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەچنە بەغدا
راوێژكارێكى نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرەیلی عێراق ئەمڕۆ شەموو راى گەیاند، لەم هەفتەیەدا شاندى باڵاى هەرێمى كوردستان بەسەرۆكایەتیى بەرهەم ساڵح سەرۆكى حكوومەتی هەرێم سەردانى بەغدا دەكا و لەگەڵ مالیكی كۆ دەبێتەوە.

عادل بەروارى راوێژكاری مالیكى بۆ كاروبارى هەرێمى كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەو سەردانە لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا دێتە ئەنجامدان، ئەگەرچی تا ئێستە رۆژ و ئەندامانى شاندەكە دیار نین، بەڵام پێویستە وەزیرى پێشمەرگە، ناوەخۆ و سامانەیلی سروشتی یاوەرى سەرۆكى حكوومەت بكەن، بەو پێیەى كێشەل زیاتر پێوەستن بەو وەزارەتانەوە.

زیاتر گوتى، شاندى هەرێم لەگەڵ نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و هەوڵ بۆ چارەسەركردنى كێشە و ناكۆكییەلی نێوان ناوەند و هەرێم دەدا.

بەروارى ئاماژەى كرد، لە ئێستەدا لە بەغدا دەنگۆى ئەوە هەیە شاندێكى حكوومەتى عێراق سەردانى هەرێمى كوردستان بكا، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكى هەرێم و بەرپرسەیلى هەرێم و چارەسەركردنى ناكۆكییەلی نێوان هەردوولا.

ئەمڕۆ بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرەیلی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئێستە دوا ئامادەسازیی سەردانەكە دەكەین و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆك وەزیرەیلی عێراق لە پێوەندیداین تا بەرنامەرێژییەكی وا بكەین ئەنجامی چاوپێكەوتن و سەردانەكە لە قازانجی سەرجەم عێراقدا بێ و پابەندیی بەدەستوور و جێبەجێكردنی رێككەوتنەیل گرینگیی پێ بدرێ.

ساڵح گوتى، بەلامەوە سەیرە لێدوانەیلی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی ئەوەندە توندی لێ كەوتەوە، لێدوانی سەرۆكی هەرێم زۆر ورد بوو لەوبارەیەوە كە پێویستە رێز لە رێككەوتنەیل و دەستوور بگیرێ، هەروەها جەختی كردووە لەوەی پێویستە هەموو لایەنەیل پابەندیی دەستووری هەمیشەییی عێراق بن.

ماوەی چەند ساڵێكە پرسی نەوت و بودجەی هێزەیلی پێشمەرگە و داهاتی هەرێم لە نەوتی عێراق وەك كێشەی هەڵپەرسێردراو لە نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێم بەبێ چارەسەركردن ماونەتەوە .
Top