به‌رهه‌م ساڵح: هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان جه‌ختی كرده‌وه به‌وه‌ی كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان رێز له ده‌ستوووری عێراق و ئه‌و رێكه‌وتنامانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه بگرن.
ساڵح ئه‌مرِۆ له شاری هه‌ولێر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند\" من به‌لامه‌وه سه‌یری لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده توندی لێكه‌وته‌وه، لێدوانه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك هه‌رێم زۆر ورد بوو سه‌باره‌ت به‌وه كه پێویسته رِێز له رِێكه‌وتنامه‌كان و ده‌ستوور بگیرێتن ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ده‌ستووربن.
رِوونیشكرده‌وه\"" هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه به پێی ده‌ستوور سه‌لێمنراوه ده‌مانه‌وێت له عێراق حكومه‌تێكی دیموكراتی هه‌مه‌لایه‌ن پابه‌ند به‌ده‌ستوور كاره‌كانی خۆی بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كورده‌وه رِۆڵی خۆی ده‌بینێت و گرنگیش به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه پێویسته ئه‌و رِێكه‌وتنامانه‌ی كراون رِێزی لێبگیرێت و جێبه‌جێبكرێت.
وتیشی\"" ئێستا له‌دوا ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌و سه‌ردانه هه‌م له‌كاته‌ی هه‌م له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌نداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه رِێژیه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌ین چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانه‌كه به ئه‌نجامی ئه‌وتۆ بگات كه به قازانجی سه‌رجه‌می عێراق و پابه‌ند به‌ده‌ستوور بێت جێبه‌جێكردنی رِێكه‌وتنامه‌كان بێت\""."
