زه‌نگی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان لێدرا
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر ئهمرِۆ شه‌ممه له شاری هه‌ولێر له قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی بنهرِهتی یه‌كه‌م زه‌نگی تازه‌ی ساڵی خوێندنی 2011-2012لێدرا.
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌ره‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\" له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی بنهرِهتی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و په‌یمانگانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 1ملیۆن و 537هه‌زار و 874قوتابی ده‌چنه قوتابخانه‌وه\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو له ساڵی 1991دا ژماره قوتابخانه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 1300 قوتابخانه بوون، له ئێستادا ژماره‌ی قوتابخانه‌كان 5000هه‌زار قوتابخانه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌همیه‌ت و گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌كه‌رتی په‌روه‌رده، هاوكات ئه‌مساڵ به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچهرغ له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی داده‌نرێت\"".
وتیشی\"" له‌ماوه‌ی رِابردودا 829 پرِۆژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده ده‌ستی پێكراوه 450ته‌واو بوون كه بهكوژمهی 837ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكایی، له ئێستاشدا 482 پرِۆژه له ژێر كاردان و كاریان تێدا ده‌كرێت\"".
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رِایگهیاند\"" ده‌ست خۆشی له‌ته‌واوی مامۆستایان ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ خزمه‌ت كردنی رِۆڵهكانی ئێمه و نه‌وه‌كانی داهاتوو.
رِوونیشكردهوه: ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تێكی فراوان كردووه بۆ دروست كردنی قوتابخانه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو له‌هه‌موو شوێنێك قوتابخانه ده‌بێت، بۆ زامن كردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" رِووی داواكاریمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستایان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی باش و به‌رهه‌م هێنه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا سوودیان بۆ حكوومه‌ت و ولاَتهكه هه‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه‌ی خزمه‌تی نه‌وه‌ی داهاتوو بكه‌ن\""."
