سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 8/9/2011 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز یه‌رۆن رۆدن بێرگ باڵیۆزی نوێی هوڵه‌ندا له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا ، به‌تایبه‌تی له‌ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و به‌شداری كردنی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی هۆڵه‌ندا له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنان و په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو نه‌وت وگازدا و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك.

له‌ به‌رامبه‌ردا ، باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ و گرنگیدانی به‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا.

تاوتوێكردنی هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
Top