رێنماییه‌كانی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
حه‌یده‌ر مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری داتا‌و زانیارییه‌كان له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان به PUKmedia راگه‌یاند: رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌سندوقی نیشته‌جێبوون ئاماده‌كراوه‌و نێردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر بكرێت و بیخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نهدراونهتهوهو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌كه‌یان.
حه‌یده‌ر مسته‌فا وتیشی: پڕۆپۆزهڵێكی زۆر پێشكهشكراوهو چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی رێنماییه‌كاندا، مۆڵه‌تیش ده‌ده‌نه پڕۆژه‌ی كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ن به‌جێبه‌جێكردنیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه سندوقی نیشته‌جێبوون له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا (100) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له‌گه‌ڵ (49) ملیار دیناری تر بۆ دروستكردنی خانوو بۆ كه‌سانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
حه‌یده‌ر مسته‌فا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه له‌مساڵدا رێنماییه‌كانی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
