به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی كرد
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز فائیز ئه‌لخوری كونسڵی گشتی شانشینی هاشمی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوونی پیرانی شانشینی ئوردن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان وئاماژه‌شی به‌و سه‌قامگیری وپێشكهوتنانهی كرد كه له هه‌رێمی كوردستان هاتۆنه‌ته كایه‌وه، به‌ڕێزیان گووتی: تا كوردستان خاوه‌نی ئه‌م گه‌نج و لاوه نیشتیمان په‌روه‌رانه بێت، هه‌میشه له پێشكه‌وتن وسه‌قامگیری دا ده‌بێ.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی كونسڵگه‌ری گشتی شانشینی ئودرن له هه‌رێم كرد و گووتی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی وڵاتی ئه‌رده‌نه بۆیه ئه‌رده‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسڵگه‌ری گشتی خۆی له هه‌رێم نیشاندا.
فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پیشكهوتنانه پێشكه‌ش كرد كه تا ئیستا به‌ده‌ست هاتوون، هاوكات باسی له میكانیزمی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كرد.
هه‌ر دوولا باسیان له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان شانشینی هاشمی ئوردن و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كرد و ته‌كیدیش له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی جیا جیا كرایه‌وه، هاوكات شاندی میوان ویستی خۆیان نیشاندا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندیانه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران گوتی: له كاتی گه‌رانه‌وه‌مان بۆ ئوردن هانی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌ده‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
سازكردنی كۆڕبه‌ندی ئابووری هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رده‌ن كه بریاره له رۆژی 21 ئه‌م مانگه به به‌شداری هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی نێوان هه‌ر دوولا ئه‌نجام بدرێت، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره بوو.
