ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی كۆتای خۆی لەبارەی دۆخی ناوچەكانی جەلەولا و سەعدیە رادەگەیەنێ
كەمال كەركووكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنەكەی دوێنێدا رای گەیاند، بەهۆی ئەوەی ناوچەكان تا ئێستە كێشەیان لەسەرە پێویستە هەردوولامان هەرێم و بەغدا لەو ناوچانە بوونمان هەبێ و هاوسەنگی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە، چونكە دەركەوتووە ئەوان واتە ئەو هێزانە كە لە ناوچەكەن، ناتوانن خەڵكەكە بپارێزن.
دواتر لێژنەی هاوبەشی پەرلەمان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی ناوچه‌كه نێردرابوون كه برێتی بوون له لێژنه‌كانی (پێشمه‌رگه، ناوخۆ، مافی مرۆڤـ، ئاوه‌دانكردنه‌وه، كشتوكاڵ و ئاودێری) راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان خوێنده‌وه، له راپۆرته‌كه‌یاندا چه‌ند پێشنیازێكیان خسته روو له‌وانه:
- بۆ كێشه‌ی ئەڵوەن داوایان كردووه په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكوومه‌تی عێراق و كونسوڵگه‌ی ئێران یه‌كلایی بكاته‌وه.
- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئەڵوەنهوه زیانیان پێگه‌یشتووه.
- ته‌رخانكردنی به‌شێك له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه هه‌نووكه‌یییه‌كانی خانه‌قین.
- گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌ویش به‌گێڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه.
- په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه زۆربه‌ی كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا نێزیكه‌ی 40 په‌رله‌مانتار راوبۆچوون و چه‌ندان پێشنیازیان خسته‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه.
له كۆتایشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان رای گه‌یاند سه‌رجه‌م راوبۆچوون و پێشنیازه‌كان وه‌ك هه‌ڵوێستی كۆتای په‌رله‌مان داده‌ڕێژرێته‌وه و لە دانیشتنی سبەیدا (ئەمڕۆ پێنجشەم) رادەگەیەنرێت.
