مادده‌ی یه‌كه‌م له‌پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2011.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مانه‌وه مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2011 خوێندرایه‌وه، كه له‌دوو برگهدا خه‌رجی و كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ هاتووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رگای گفتوگۆكردنی كرده‌وه و په‌رله‌مانتاران تێبینی و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی مادده‌كه خسته‌روو.
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانیشه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ سه‌عات 7ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 24/5/2011 بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی مادده‌ی یه‌كه‌م.
