سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دەكات

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دەكات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

برای بەرێز كاك محەمەدی حاجی مەحموود

سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
سڵاو و رێز

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی شەشەمی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەرێزتان بە سكرتێری حزب، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هەڵبەتە ئەم ئەركە قورسە كە بۆ جارێكی دیكە دەكەوێتە ئەستۆی بەرێزتان، بەرپرسیارییەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە، لەو باوەرەدام بەرێزتان لە ئاست ئەو متمانەیەدان كە ئەندامانی كۆنگرە بە جەنابتیان بەخشی.

هەر وەك دەزانن رەوشی سیاسی ئەمرۆی كوردستان لە جاران زیاتر پێویستی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنە كوردستانییەكان هەیە و بەرێزتان چاوەڕوانی ئەوەتان لێ دەكرێ كە فاكتەرێكی یاریدەدەر بن لە یەكبوونی ئیرادەی سیاسی بۆ داكۆكیكردن لە مەسەلە نیشتمانییەكان و مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان و ئەنجامدانی چاكسازی پێویست كە ئامانجی هەموو لایەكمانە.

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.



مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/5/2011
Top