له نه‌مسا له یاده‌وه‌رى برِیارى 688 ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆمه‌ڵه‌ى نه‌مسایى - كوردستانى رێوره‌سمێكى سازكرد
سه‌ره‌تا د. تۆماس تری‌و كه له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوپاى نه‌مسا له هه‌ڵمه‌تى هاوكارى مرۆیى به‌شدارى كردبوو، باسى له‌و رووداوه خه‌مناكانه كرد كه بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بینیبووى. هێزه‌كانى نه‌مسا نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سنوور دانابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌نابه‌رانى كوردستان، هه‌روه‌ها باسى له‌و ئاسته‌نگانه‌ش كرد كه له ماوه‌ى كاركردنیان هاتبووه رِێگه‌یان.
دواتر ئێرنیست وۆله‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڤیه‌ننا و دۆستى دێرینى كورد و نیكۆلاس كوراس رِێكخه‌رى تیمى هاوكارى مرۆیى نه‌مسایى به‌راوردێكیان له‌نێوان رِووداوه‌كانى ئه‌و كات و پێشووه‌چوونه‌كانى ئه‌مرِۆى هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا كه باروودۆخه‌كه ئێستا زۆر گۆرِاوه.
هه‌ر له رِێورِه‌سمه‌كه‌دا د. مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له نه‌مسا سوپاسگوزارى گه‌لى كوردستانى به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه گه‌یاند كه له‌ساڵى 1991 یارمه‌تى گه‌لى كوردستانیان داوه له‌رِووى یارمه‌تى مرۆیى و پزیشكى. هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كى ده‌باره‌ى مێژووى كوردستان ئه‌و باوردۆخانه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێیدا تێپه‌رِیووه له‌سه‌ره‌تایى جه‌نگى دووه‌مى كه‌نداو و دابینكردنى ناوچه‌ى دژه فرِین له‌لایه‌ن وولاَتانى هاوپه‌یمانه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر ده‌سكه‌وتى گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رٍِابردوودا.
جێگه‌ى باسه ئه‌م مه‌راسیمه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنى نیشتیمانى نه‌مسایى OFR له چوارچێوه‌ى رِاپۆرتێكى تایبه‌ت په‌خش كرا.
