دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان كه‌یسی ئه‌نفاڵ و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان به جینۆساید ناساند
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
له دانیشتنی ژماره40، دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق كه‌یسی ئه‌نفاڵ و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كانی به جنیۆساید ناساند، هاوكات سزای جۆراوجۆری به سه‌ر تاوانباران به ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان سه‌پاند، گرنگترینیان سزای له سێدراه‌دان بۆ تاوانبار سه‌عدون شاكر.
دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له تاوانباران تاریق عه‌زیز، سه‌عدون شاكر، حامد یوسف، حكمه‌ت روزبان، سهیفان ماهر ، دوا دانیشتنی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی دژی بارزانیه‌كان بهرِێوهچوو، تێیدا نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و تیمی پارێزه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق و نوێنه‌رانی ماڵباتی بارزانیه‌كان ئاماده‌بوون.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا به گهرِانهوهی به یاسا‌و به بوونی مه‌رجه یاسایه‌كان، دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كانی به جنیۆساید ناساند، به هۆی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كه خۆی له ئه‌نفال و ئهشكهنجان و بێ سه‌روشوێن كردنی بارزانیه‌كان له ماوه‌ی ساڵانی 1983تا1987به‌رده‌ام بووه له دژیان.
ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه راگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست تۆمه‌تبار وه‌تبان ئیبراهیم هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نهبۆوهو ئازاد كرا.
به‌ڵام تاوانبار سه‌عدون شاكر به پێی مادده‌ی11سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، هه‌روه‌ك به 15ساڵ به‌ند كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و 7ساڵ به‌ند كردن به تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی بارزانیه‌كان و 10ساڵ به‌ندكردن ئازاردانی جه‌سته‌ی و ده‌روونی بارزانیه‌كان هاتهبهندكردن، تاوانباریش تاریق عه‌زیز به به پێی مادده‌ی11 به تاوانی جنیۆساید به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی، به پێی مادده‌ی12 به 15به تاوانی به زۆر گواستنه‌وه‌ی بارزانیه‌كان و 7به تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و 10ساڵیش به تاوانی ئازاردانی بارزانیه‌كان برِیاری به‌ند كردنی به سه‌ر سه‌پێندرا\".
موحسین حه‌سه‌ن بهرِێوهبهری گشتی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به دواداچوونی كه‌یسه‌كان له دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی داوتی\"" تاوانبار حكمه‌ت وزبان به تاوانی دژه مرۆڤزڤایهتی له دژی بارزانیه‌كان به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی و 15ساڵ به‌ندكردن و 7ساڵیش به‌ندكردن به تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و 10به‌ندكردن دژه مرۆڤایه‌تی به‌ندكردن به‌سه‌ر سه‌پێندرا، له باره‌ی تاوانباریش حامد یه‌سف به پێی مادده‌ی 12به 10به‌ندكردن سزا درا، هه‌روه‌ها دادگا سزای به سه‌ر تاوانبار سه‌فیان مه‌هار به تاوانی جینۆساید به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی و به ئه‌شكه‌نجه‌دانی بارزانیه‌كان به 7ساڵ برِیاری به‌ند كردنی بۆ ده‌ركرد\"".
هاوكات دادگای باڵا ئاماژه به‌وه دا كه‌س و كاری بارزانیه‌كان ده‌توانن له دادگای مه‌ده‌نیی داوا تۆمار بكه‌ن و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكه‌ن.
رژێمی پێشووی به‌عس له ساڵی1983شاڵاوێكی به‌ر بڵاوی دژی بارزانیه‌كان ده‌ست پێكرد، له شاڵاوهكهدا له ماوه‌ی7ساڵدا 8هه‌زار بارزانی بێ سه‌روشوێن كرد، جگه له ئه‌نفاڵ كردن و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی دژی بارزانیه‌كان هاوكات ماڵباتی بارزانی بۆ پارێزگه‌كانی باشووری عێراق گواسته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات، به‌و هۆیه‌وه 8هه‌زار بارزانی بونه قوربانی.
له ساڵی2009دا دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق دۆسیه‌ی ئه‌نفاڵ و كۆمه‌ڵكوژی دژی بارزانیه‌كان كرده‌وه‌و یه‌كه‌م دانیشتنی له 3ی ئاداری ساڵی2009ده‌ست پێكردو تا دوێنێ 40دانیشتن بهرِێوهچوو، كه هه‌ر یه‌ك له تاریق عه‌زیز، سه‌عدون شاكر، حكمه‌ت وزبان، وه‌تبان ئیبراهیم، حامد یوسف حه‌مدانی، سه‌فیان ماهر به‌و هۆیه‌وه تۆمهبتاركرابوون.
له ئێستادا تیمی پارێزه‌ران لیستێكی دیكه‌یان به دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی دووه‌می ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی دژی بارزانیه‌كان له داداگا بكرێته‌وه‌و ناوی 67تۆمه‌تباری دیكه كه به‌شدارن له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه دژی بارزانیه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی دادگایان كردووه."
