پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌لڕ نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كۆبۆوه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌م جۆره كۆبوونهوهانه مانگی جارێك ئه‌نجام بدرێت و له كێشه‌و گرفته‌كانی یه‌كتر ئاگاداربین و رایگه‌یاند؛ \"ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ی به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م كاره ئیدارییه‌كانی شاره‌كه، به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت و ئیداره دوو بوارن پێكه‌وه به‌ندن\"".
وتیشی: \""ئه‌و كێشانه‌ی له بواری خزمه‌تگوزاریدا رووبهرِوومان بۆته‌وه، گاریگه‌ری سلبی دروست كردووه، بۆ نموونه كێشه‌ی موڵكدارێتی بۆته رێگر له به‌رده‌م ئه‌نجام نه‌دانی پرِۆژه و زه‌وی بۆ بواری وه‌به‌رهێنان نه‌بێت\""، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگاری كه‌ركوك داوای له حكومه‌تی فیدراڵی كرد كه ده‌سه‌ڵاتی ئیداری پارێزگاكه زیاد بكرێت و وتی: \""ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك به‌راورد به پارێزگاكانی تر كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام دراوه زۆر كه‌متره، بۆ نمونه پارێزگار له سه‌رجه‌م پارێزگاكان (4) جێگر و (6) یاریده‌ده‌ری هه‌یه، به‌ڵام به‌نده ته‌نها یه‌ك جێگر و دوو یاریده‌ده‌رم هه‌یه ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی ئاڵۆز كردوه\"".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كاره‌باش وتی: \""له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كاره‌با بكرِین و تامانگی ته‌مووزی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت\"".
"
