سه‌پاندنی سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی له كه‌یسی ئه‌نفاڵ و كۆمه‌ڵگوژی بارزانیه‌كان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێ
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق له دانیشتنی ئه‌مرِۆیدا برِیاری سه‌پاندنی سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان بۆ ناوه‌رِاستی هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێ\".
زه‌مان عه‌بده ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" وه‌ك پێشتر برِیار بوو دانیشتنی ئه‌مرِۆی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی بسه‌پێندرێ، به‌ڵام به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان دانیشتنه‌كه بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه\"".
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه\""به پێی یاسا هه‌ر تۆمه‌تبارێك به هه‌ر رووداوێكه‌وه تۆمه‌تبار كرابێ ئه‌وساته‌ی برِیاری داددگه له سه‌ری ده‌چه‌سپێ ده‌بێت له رووی ته‌ندروستیه‌وه له بارێكی ئاسایی دابێت، نابێت له‌و ساته‌دا هیچ برِیارێك له دژی ده‌ربچێت\"".
وتیشی\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا برِیاری سزادان به سه‌ر تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان بدرێت، كه هه‌ر یه‌ك له تاریق عه‌زیز، سه‌عدون شاكر، وه‌زبان ئیبراهیم، حامد یوسف حه‌مدانی، حكمه‌ت روزبان تۆمه‌تباركراون\""."
