وه‌زیری پێشمه‌رگه هێنانی هێز له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتیی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی ئه‌و ههوالاَنهی ره‌تكرده‌وه كه له هه‌ولێره‌وه هێزی ئه‌منی و پێشمه‌رگه هێنرابێته شاری سلێمانی رایگه‌یاند: هیچ هێزێكی ئه‌منی و پێشمه‌رگه نه‌هێنراوه‌ته شاری سلێمانی، بهلاَم ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێز له سه‌رتاسه‌ری كوردستان جووڵهپێدهكهین له زاخۆوه تا خانه‌قین، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئارامی و به‌رگرتن له توند‌و تیژیی.
هه‌رچه‌نده دوێنێ شاری سلێمانی بارێكی نائارام رووی تێكردبوو، بهلاَم ئه‌مڕۆ بارودۆخ ئاساییه، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هێزه‌كانمان دهكشێنینهوهو ته‌نها هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی لێده‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی باره‌گاكانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕیان راگه‌یاندووه، بهلاَم ئێمه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه.
