به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیتاڵی - کوردستانی له رۆما دامه‌زرا
سه‌ره‌تا خاتو رێزان ساڵح قادر نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئیتاڵیا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد وئاماژه‌ی به ئاستی په‌ره‌سه‌ندووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی کوردستان کرد.
پاشان خاتو ئانا جینیسیا بۆنفریسکۆ جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سینات و جێگیری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیتاڵی - کوردستانی به بۆنه‌یه‌كی پیرۆز ناوزه‌ند کرد بۆ میلله‌تێکی ره‌سه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موان به جۆرێك هاوسۆزیان بۆ گه‌لی کورد ده‌رده‌برن وئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێکه بۆ هاوکاریكردنی فه‌رمی ئه‌م گه‌له.
پاشان به‌رێز سێرجیۆ دی گریگۆریۆ سه‌رۆکی په‌یمانی ناتۆ له ئه‌نجومه‌نی سینات و په‌رله‌مانی ئیتاڵی له وته‌یه‌کیدا باسی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی وگه‌لی کوردی له‌ناوچه‌که کرد و ئاماژه‌ی به بایه‌خی کوردستان له ناوچه‌که‌دا دا و ستایش رۆڵی گه‌لی کوردستانی کرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئیتاڵیا و کوردستان و جه‌ختی کرده‌وه که پێویسته پاڵپشتی گه‌لی کوردستان بکرێت و ئاماژه‌یدا که له ئیتاڵیا زۆر دۆستی ئه‌و گه‌له هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌شدا پێشنیازی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیتاڵی – کوردستانی کرد به ئامانجی پشتگیری سیاسی بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ١٠٠ ئه‌ندام له خۆ ده‌گرێت که ئه‌ندامانی سینات و په‌رله‌مانی ئیتاڵین.
پاشان به‌رێز رۆکۆ بۆتیلیۆنێ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا وتارێکی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی لێبورده‌یی له هه‌رێمی کوردستان کرد و هه‌روه‌ها باسی له‌وه کرد که کوردستان بۆته نموونه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ربری ببێته سه‌رۆکی فه‌خری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه و پشتگیری له گه‌لی کوردستان بکات، وهه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گه‌لی کوردستان تووشی زوڵم و نه‌هامه‌تی زۆر بووه به‌ڵام کاتێك ئازاد بوو سیاسه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رپا نه‌کرد، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بووه مایه‌ی چه‌سپاندنی دیموکراسییه‌ت و پێکه‌وه‌ژیان له عێراقدا و رۆڵی گه‌وره‌ی دی له سه‌قامگیرکردنی ره‌وشی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و حوكمرانی له عێراقدا.
پاشان به‌رێز فوئاد حوسێن سڵاو و سوپاسگوزاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی به ئاماده‌بوان راگه‌یاند و خۆشحاڵی ده‌ربری به دامه‌زراندنی ئه‌م کۆمه‌له‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ساڵانێكه دۆستانی کورد له ئیتاڵیا هه‌ن به‌ڵام وه‌ك تاك کاریان ده‌کرد و ئێستا له نێو ئه‌م کۆمه‌ڵه گرنگه‌دا پێکه‌وه كار ده‌که‌ن كه سه‌رکرده سیاسییه‌کانی ئیتاڵیا له خۆ ده‌گرێت و به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه دووباره سوپاسی کردنه‌وه .
شایه‌نی باسه, پێنج شه‌ممه ١٤/٤/٢٠١١ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆردی کۆمه‌ڵه‌که سازکرا و تێیدا باسی به‌رنامه‌ی کاری ئاینده کرا و شێوازی رێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیتاڵی – کوردستانی تاوتوێ كرا .
