كۆنگره‌ی هه‌رێمیی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
هه‌ولێر _ سامان
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند\" ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنفرانسه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدان و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی له‌چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی یاساكاندا، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ده‌زگای داواكاری گشتی یه‌كێكه له كۆله‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌هێزكردن وپه‌ره‌پێدانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكی باش بهكادیرانی داواكاری گشتی وئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌دات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی پسپۆرانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه.
روونیشیكرده‌وه\"": په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 3خولی هه‌ڵبژاردنیدا زیاتر له 570 یاسا‌و بریاری ده‌كردووه‌و 11یاساش تایبه‌تبوون به‌ده‌زگای داوه‌ری و ئه‌مه جگه لهههمواركردنهوهو هه‌ڵپه‌ساردنی ژماره‌یه‌ك یاسا‌و بریاری حكومه‌تی پێشووی عیراق كه‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ده‌ریكردبوون.
له‌وتاری هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری و داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراقی و پارێزگاری هه‌ولێر دا هاتبوو\"" بهرِێوهچوونی ئه‌و كۆنرگهیه كاریگه‌ریی ئهرِێنی ده‌بێت له سه‌ر كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بواری دادوه‌ری و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كومه‌ڵایه‌تی له كودستاندا\"".
كۆنگره‌ی هه‌رێمی بۆ كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ئایرێكس و به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوی پاو سازدراوه‌و ماوه‌ی 2رۆژ ده‌خایه‌نێت.
"
