ئه‌سه‌د شاندێكی حكومی ره‌وانه‌ی قامیشلۆ ده‌كات
دوێنێ دووشه‌ممه به فه‌رمانی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی شاری قامیشلۆی كردووه‌و له نزیكه‌وه چاوی به به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌رۆك خێله‌كان و كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان كه‌وتووه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپهرِی ئیلاف بلاَویكردهوه دوێنێ ئه‌و شانده‌ی حكومه‌ت كه له سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شقه‌وه چوونه قامیشلۆ، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ 30 كه‌س له به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌رۆك خێله‌كان و 18 كه‌سایه‌تی كوردی شاره‌كه كه‌وتووه.
چاوی پێكه‌وتنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌لڕ كورده‌كان یه‌كه‌م چاو پێكه‌وتنی نێوان دهسهلاَتداران و كه‌سایه‌تیه كوردییهكانه به‌تایبه‌ت كه دوو له‌و كه‌سایه‌تیانه سه‌رۆكی دوو پارتی كوردی بوونه به ناوه‌كانی حه‌مید ده‌روێش و عه‌زیز داود، مه‌به‌ست له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش هێوركردنه‌وه‌و دان به‌خۆداگرتنی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه بۆ پشتگیری له داواكارییه‌كانیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی 8 ی ئازاره‌وه خۆپیشاندانه‌كان له شاری ده‌رعای سوریا ده‌ستی پێكردووه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌یان بریندار‌و كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه.
