به‌ره به‌یانی ئهمرِۆ تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان تۆپباران كرده‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئهمرِۆ بۆ جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستانیان تۆپبارنكردهوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئهمرِۆ دووشه‌ممه تۆپخانه‌كانی ئێران بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به به‌رده‌وامی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای پشده‌رو چۆمان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له میانی تۆپبارنكردنهكاندا هیچ زه‌ره‌رو زیانێكی گیانی و مادی لێنهكهوتۆته، گوتیشی ئه‌و ناوچانه‌ی رووبهرِووی تۆپبارانكردنه‌كان بوونه‌ته‌وه خه‌ڵكی لێ نیشته‌جێ نیه.
جێی باسه ماوه ماوه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به بیانووی راوه‌دوونان و له ناوبردنی چه‌كداره‌كانی پژاك ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی گیانی و مادی به‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێت. تا ئێستاش چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه تۆپبارانه‌كانی رابگرێت.
