سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ته‌كیدیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا كرده‌وه
له‌ودیداره‌دا به‌رێزان سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌بایه‌خه‌وه باسیان له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
هه‌ردولا ته‌كیدیان كرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامى و پێویستى فراوانكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و دبلۆماتى به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى نێوانیان تیایدا پارێزراوبێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رێز د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى كرد به رۆڵى دیار و له‌به‌رچاوى توركیا و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ئه‌و ولاَته له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان خوازیاربو توركیا وه‌ك ولاَتێكى پیشه‌سازى و هاوسىَ رۆڵى زیاتر بگێرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماده‌ى ولاَته‌كه‌ى و كۆمپانیا ووه‌به‌رهێنه‌رانى توركیاى نیشاندا بۆ به‌شداركردنى زیاتر له پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان وئاڵوگۆرى بازرگانى وپیشه‌سازی و ته‌كیدى كرده‌وه توركیا به‌گرنگیه‌وه ده‌روانێته هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و رایگه‌یاند سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنى هه‌رلایه‌ك به‌نده به گه‌شه‌كردن وسه‌ركه‌وتنى لاكه‌ى تره‌وه.
شیاوى باسه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان و سه‌فین دزه‌یى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى دیداره‌كه بوون.
