گوڵ رِهتى ده‌كاته جگه له زمانى توركى هیچ زمانێكى تر له توركیا به‌كاربهێنرێت
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِایگهیاند كه زمانى فه‌رمى توركیا ته‌نها زمانى توركیه و هیچ زمانێكى تر له توركیا فه‌رمى نییه ته‌نها توركى نه‌بێت و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
(عهبدولاَ گوڵ) سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِایگهیاند:
له توركیا هه‌مو پێكهاته‌كان مافی ئاخاوتنیان هه‌یه به زمانى دایك هیچ كۆسپێك بۆ هیچ كه‌سێك دروست ناكرێت كه به‌زمانى دایك گفتوگۆ بكات چونكه توركیا ولاَتێكى فره كلتور و فره زمانه، بهلاَم زمانى فه‌رمى توركیا ته‌نها زمانى توركیه و چۆن له رِابردودا وابوه له‌داهاتوشدا هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِهتى كرده‌وه كه دان به‌زمانى كوردى دا بنێت وه‌ك زمانێكى فه‌رمى له توركیا و زمانى توركى به تاكه زمانى فه‌رمى ولاَت ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه زمانى توركی زمانى له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌میانه‌ى سه‌ردانه دوو رِۆژهكهیدابو كه بۆ شارى دیارى باكورى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى سێ ساڵه سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ى نه‌كردوه، و له‌میانه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كردنى كۆماردا ئه‌مه دوه‌مین جاره سه‌ردانى شارى دیاربه‌كر ده‌كات.
گوڵ له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا گوتیشی:
پێویسته كێشه‌ى نێوان كورد و حكومه‌تى توركیا به دیالۆگ و بهرِێگهى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌و بۆشاییه‌ى نێوان حكومه‌ت و كورده‌كانى توركیا بهێنرێت.
له‌میانه‌ى پێشوازى كردن له سه‌رۆك كۆمارى توركیا به نوسراوى توركى و كوردى له‌لایه‌ن شاره‌وانى دیاربه‌كرد پێشوازى له عهبدولاَ گوڵ كرا.
هه‌روه‌ها گوتیشى: شارى دیاربه‌كر شارێكى گرنگه له توركیا و به ناوه‌ندى رِۆشنبیری و بازرگانى داده‌نرێت له رِۆژههلاَتى ناوهرِاستدا.
شایانى باسه ماوه‌یه‌كه لایه‌نه كوردیهكانى توركیا ده‌ستیان كردوه به هه‌ڵمه‌تێكى فراوان به‌مه‌به‌ستى ناساندنى زمانى كوردى وه‌ك زمانێكى فه‌رمى له ولاَتدا و داواده‌كه‌ن كه له ناوچه كورد نشینه‌كاندا رِێگه بدرێت كورده‌كان به‌زمانى دایك بخوێنن.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز ، PNA
